Erbil 27°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 09:23

یه‌کێـتى ناوه‌ندى تایکواندۆى کوردستان خولێکى راهێنه‌رى بۆ راهێنه‌ران ده‌کاته‌وه‌

بۆ سه‌رجه‌م ڕاهێنه‌رانى كوردستانه‌
کوردستان TV
100%


یه‌كێـتى ناوه‌ندى تایكواندۆى كوردستان ، خولێكى راهێنه‌رى بۆ راهێنه‌رانى تایكواندۆ له‌شاره‌كانى كوردستان له‌شارى هه‌ولێر ده‌یكاته‌وه‌ ،  خوله‌كه‌ ڕۆژى پێنج شه‌ممه‌  كاتژمێر 10ى به‌یانى به‌روارى 3 - 5  - 2018 ده‌ستێكى به‌ڕێوه‌چوون ده‌بێت له‌ڕۆژى یه‌كه‌مدا ، خوله‌كه‌ تا ڕۆژى شه‌ممه‌ 5 - 5 -2018  به‌رده‌وام ده‌بێت و وانه‌بێژى خول راهێنه‌رى نێو ده‌وله‌تى موحه‌مه‌د حوسێن ڕه‌بانى كه‌خه‌ڵكى ئیرانه‌  وانه‌كانى خول  به‌به‌شداربووان ده‌ڵێته‌وه‌  .
یه‌كێتى ناوه‌ندى تایكواندۆى كوردستان ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت هه‌ر به‌شداربوویه‌ك پێویسته‌ خاوه‌ن پشتێنه‌ى ڕه‌ش و یه‌ك دان بێ  ئینجا ده‌توانێ به‌شدار بێت  و وه‌ته‌مه‌نى له‌ 22 ساڵ كه‌متر نه‌بێت 
له‌كۆتا ڕۆژى خولدا ڕاهێنه‌رانى به‌شداربوو پۆلێن ده‌كرێن بۆ ده‌ست نیشانكردنیان له‌پله‌ى به‌ندى له‌پله‌كانى  ABC . 

ناونیشانى به‌ڕێوه‌چوونى خول -   گه‌ڕه‌كى 92 - نزیك قوتابخانه‌ى ئه‌حمه‌دى خانى - نهۆمى سه‌ره‌وه‌ى سه‌ر سوپه‌ر ماركێـتى هیوا 


شوان عه‌زیز

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.