Erbil 6°C سێشەممە 21 کانوونی دووەم 10:40

له‌ پێکدادانی نێوان هێزه‌کانی سه‌رایا سه‌لام و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرا 3 چه‌کدار کوژران

دوو چه‌كداری تریش بریندار بوون
کوردستان TV
#7
100%

شه‌وی ڕابردوو له‌ ئه‌نجامی شه‌رو پێكدادانی هێزه‌كانی سه‌رایا سه‌لامی سه‌ر به‌ موقته‌دا سه‌در و هێزه‌كانی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرا  له‌ قه‌زای خورماتوو كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه‌. 

به‌ پێی زانیارییه‌كانی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان، شه‌ڕێكی سه‌خت له‌ نێوان ئه‌و دوو هێزه‌ له‌ نزیك فلكه‌ی ناوبازاڕی قه‌زای خوورماتوو دروست بوو به‌ هۆیه‌وه‌ 2 چه‌كداری سه‌ر به‌ سه‌رایا سه‌لام كوژران و دوانی تریش بریندار بوون، چه‌كدارێكی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێراش به‌ سه‌ختی بریندار بووه‌و به‌ هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ كۆچی دوایی كردووه‌.

هۆكاری دروستبونی شه‌ڕه‌كه‌ش له‌ نێوان ئه‌و دوو هێزه‌ به‌ پێی زانیارییه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ته‌قه‌كردنی 2 چه‌كداری سه‌رایا سه‌لام كه‌ به‌ سواری ماتۆڕسكیلێكه‌وه‌ ته‌قه‌ له‌ خاڵێكی پشكنینی هێزه‌كانی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرا ده‌كه‌ن و به‌ هۆیه‌وه‌ گرژی و ئاڵۆزی له‌ نێوان هه‌ردوولادا دروست بووه‌ و پێكدادان له‌ نێویاندا ڕوویداوه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.