Erbil 11°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 16:43

ماتیس: هێزه‌کانمان له‌ سوریا ناکشێنه‌وه‌

جیم ماتیس وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مریكا
ماتیس: هێزه‌كانمان له‌ سوریا ناكشێنه‌وه‌
کوردستان TV
100%

به‌ پێى هه‌واڵێكى ڕۆیته‌رز: وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانى نایانه‌وى له‌ سوریا بكشێنه‌وه‌ تا نه‌گه‌ن به‌ ڕێككه‌وتنى ئاشتى له‌ ناوچه‌كه‌.

جیم ماتیس وه‌زیرى به‌رگرى وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا دوێنى دووشه‌ممه‌ 30ى نیسانى 2018، له‌ پێنتاگۆن به‌ په‌یامنێرانى ڕایگه‌یاند: به‌م زووانه‌ كشانه‌وه‌ به‌ هێزه‌كانیان ناكه‌ن تا ڕێككه‌وتنى ئاشتى له‌ سوریا ڕووبدات و ئاشتى شوێنى شه‌ڕو پێكدادان له‌ ناوچه‌كه‌ بگرێته‌وه‌.

ئه‌م لێدوانه‌ى ماتیس تا ئێستا یه‌كێكه‌ له‌ به‌هێزترین ئاماژه‌كان له‌سه‌ر كشانه‌وه‌ى ته‌واوى هێزه‌كانى ئه‌مریكا كه‌ به‌مزووانه‌ ڕوونادات.

ماتیس له‌ درێژه‌ى لێدوانه‌كه‌یدا بۆ په‌یامنێران له‌ پنتاگۆن وتى، وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كان و هاوپه‌یمانانى دواى سه‌ركه‌وتن له‌ جه‌نگ دژى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى به‌ ساده‌یى واز له‌ سوریا ناهێنن له‌ كاتێكدا ناوچه‌كه‌ له‌ بارێكى جه‌نگ بمێنیته‌وه‌، هه‌روه‌ها وتى " تۆ شه‌ڕ ده‌به‌یته‌وه‌ – پاشان ئاشتى ده‌به‌یته‌وه‌".

ماتیس، هه‌ر له‌ میانه‌ى لێدوانه‌كه‌یدا بۆ په‌یامنێران وتى چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ دیمستورا ده‌كه‌م نوینه‌رى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ سوریا، بۆ زانینى دانیشتنى جنێڤ له‌سه‌ر سوریا كه‌ى ده‌بێت و ئێمه‌ چى ده‌توانین بكه‌ین بۆ یارمه‌تى دانان، هه‌وڵى ئه‌وه‌ ده‌ده‌ین تا دانوستان بكرێت بۆ كۆتایی به‌ شه‌ڕى ناوخۆى سوریا، كه‌ تا ئێستا نیو ملیۆن سڤیل كوژراوه‌ و چه‌ند ملیۆنێك كه‌س ئاواره‌ بوونه‌ له‌ ماوه‌ى حه‌وت ساڵى شه‌ڕى ناوخۆى سوریا. 

جێی ئاماژه‌یه‌ له‌ سه‌ره‌تاى مانگى نیسانى 2018، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا ده‌یویست له‌ ماوه‌یه‌كى زوو هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌ سوریا بكشێنێته‌وه‌، به‌ڵام دواتر ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه‌ ده‌یه‌وێت جێ په‌نجه‌یه‌كى به‌هێز و هه‌میشه‌یى بهێڵێته‌وه‌. 

 

سیروان عه‌زیز

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.