بنیامین ناتانیاهو ده‌سه‌ڵاتى پێ به‌خشرا له حاڵه‌تی له‌ناكاو بۆ به‌رگری له وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیرى به‌رگریى ئیسرائیل، جه‌نگ ڕابگه‌یه‌نێت .
دوێنى دووشه‌ممه 30ـى نیسانى 2018، په‌رله‌مانى ئیسرائیل "كنێسیت" به كۆى ده‌نگ یاسایه‌كى نوێى ده‌ركرد و تێیدا ڕێگه به بنیامین ناتانیاهو سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل درا كه ڕاسته‌وخۆ ده‌توانى شه‌ڕ ڕابگه‌یه‌نى ته‌نها به ڕ‌ازى بوونى ئاڤیگدۆر لیبه‌رمان وه‌زیرى به‌رگریى .
هه‌رچه‌نده لێژنه‌كه پڕۆژه یاساكه‌ى ڕه‌تكرده‌وه كه تێدا ڕێگا بدرێت ناتانیاهو له توانایدا بێت جه‌نگ ڕابگه‌یه‌نێت، به‌ڵام له‌لایه‌ن كنێسیت وه ده‌نگ له به‌ڕژه‌وه‌ندى نه‌تانیاهو درا.
بنیامین ناتانیاهو داواكاریه‌كه‌ی پێشنیار كرد له به‌یانى روژى دووشه‌ممه له كاتى كۆبوونه‌وه‌كه و گفتۆگۆیان ده‌رباره‌ى پڕۆژه یاسایه‌ك به مه‌به‌ستى گواستنه‌وه‌ى به‌رپرسیاریه‌تى و ده‌سه‌ڵاتدانى بڕیاردان بۆ ڕاگه‌یاندنى جه‌نگ له كابینه‌ى گشتى حكومه‌ته‌وه بۆ كابینه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى ئاسایشى بچوك، به‌ڵام داواكاریه‌كه له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له لیژنه‌ى هاوبه‌شى كاروبارى بیانى و لیژنه‌ى به‌رگرى ده‌ستوور و یاسا و هه‌روه‌ها لیژنه‌ى دادوه‌رى ره‌تكرایه‌وه، پاشان له‌لایه‌ن په‌رله‌مانى ئیسرائیل "كنێسیت" ده‌نگى پێ درا و به ڕ‌ازى بوون و تێیدا ڕێگه به بنیامین ناتانیاهو سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل درا كه ڕاسته‌وخۆ ده‌توانى شه‌ڕ ڕابگه‌یه‌نى ته‌نها به ڕ‌ازى بوونى ئاڤیگدۆر لیبه‌رمان وه‌زیرى به‌رگریى له كاتى بارودۆخى به‌رگریكردن له وڵات .
دوێنێ دووشه‌ممه 30ى نیسان په‌رله‌مانى ئیسرائیل به 62 ده‌نگى به‌ڵێ و 41 ده‌نگى نه‌خێر یاسا نوێیه‌كه‌ى په‌سه‌ند كرد .
جى ئاماژه‌یه پێشتر به بێ وه‌رگرتنى مۆڵه‌ت له په‌رله‌مانى وڵات هیچ كه‌سێك بۆى نه‌بوو ڕاسته‌وخۆ شه‌ڕ ڕابگه‌یه‌نێت، به‌ڵام دوێنێ یاسایه‌كى نوێ درا كه چیتر بۆ ڕاگه‌یاندنى جه‌نگ سه‌رۆكى ئیسرائیل و وه‌زیرى به‌رگرى پێویست ناكات بگه‌ڕێنه‌وه بۆ په‌رله‌مان .
سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.