Erbil 12°C سێشەممە 21 کانوونی دووەم 13:38

حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان: کرێکاران رۆڵێکی گرنگ و کاریگه‌رییان هه‌یه‌

ڕه‌چاوی زیاتری ماف و داخوازییه‌كانی كرێكار بكه‌ن
کوردستان TV
#7
100%

حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌یامێكیدا ڕۆژی جیهانی كرێكاران پیرۆز ده‌كات.

حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌یامه‌كه‌یدا رایده‌گه‌ێنێ، به‌بۆنه‌ی یه‌كی ئایار، ڕۆژی جیهانی كرێكارانه‌وه‌، پیرۆزباییه‌كی گه‌رم له‌ سه‌رجه‌م كرێكارانی كوردستان و جیهان ده‌كه‌ین. ئه‌م ڕۆژه‌ له‌ مێژووی كرێكاراندا ڕۆژێكی پرشنگدار و پڕ به‌هایه‌ بۆ داكۆكیكردن له‌ ماف و خواسته‌كانیان. كرێكاران توێژێكی زیندووی خاوه‌ن ڕه‌نج و به‌رهه‌مهێنی كۆمه‌ڵگاكانیانن، له‌ كوردستانیش ڕۆڵی گرنگ و كاریگه‌ریان له‌ پرۆسه‌ی بنیاتنان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و گه‌شه‌پێدانی وڵاتدا هه‌یه‌.

حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ بایه‌خه‌وه‌ له‌ ڕۆڵ و پێگه‌ی ئه‌م توێژه‌ی كۆمه‌ڵگاكه‌مان ده‌ڕوانێت و په‌رۆشی ده‌سته‌به‌ركردنی ماف و داخوازیه‌كانیانه‌، هه‌وڵی جددی ده‌دات بۆ باشتركردنی گوزه‌ران و ڕه‌خساندنی زیاتری ده‌رفه‌تی كار و خزمه‌تگوزاری و مافه‌كانیان، هانی كه‌رتی تایبه‌تیش ده‌دات كه‌ به‌ پشتیوانی و هاوكاریی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكوومه‌ت، ڕه‌چاوی زیاتری ماف و داخوازییه‌كانی كرێكار بكه‌ن و خۆیان به‌ به‌رپرسیار بزانن له‌به‌رده‌م پێداویستییه‌كانی كرێكاران و ڕه‌خساندنی كه‌ش و ژینگه‌ی كار له‌ ئاستێكی شیاوی سه‌رده‌میانه‌دا.

وێڕای ده‌ستخۆشیمان له‌ سه‌ندیكای كرێكارانی كوردستان بۆ داكۆكیكردن و پشتیوانییان له‌ ماف و داخوازیه‌كانی ئه‌م توێژه‌ گرنگه‌ی كۆمه‌ڵگا، هیوادارین كاری زیاتر له‌ خزمه‌تی خواسته‌كانیاندا بكه‌ن و به‌ شێوه‌یه‌كی مه‌ده‌نی و یاسایی  له‌ هه‌وڵ و كۆششیان به‌رده‌وام بن، هه‌رچیش بكه‌وێته ئه‌ستۆی حكوومه‌ت، درێخی ناكات.

به‌رز و پیرۆز بێت یه‌كی ئایار، ڕۆژی جیهانیی كرێكاران.

ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان

١/٥/٢٠١٨

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.