به‌هۆی ده‌ستكاری مین له سنوری قه‌زای چۆمان له چیای گردهمهند كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا.
نه‌قیب شه‌ریف عه‌لی، ئه‌فسه‌ری ئێشكگر له به‌شی پۆلیسی چۆمان به كوردستان تی ڤی راگه‌یاند: هاوڵاتیه‌كه ناوی ( حه‌یده‌ر حه‌سه‌ن شوان) دانیشتووی چۆمانه و كاتژمێر چواری ئێواره به‌هۆی ده‌ستكاری مینی جۆری ڤاڵمارا ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستداوه.
گوتیشی: هاوڵاتییه‌كه ۳۸ ساڵه و خێزانداره و خاوه‌نی ٤ منداڵه و دوای هێنانه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی چۆمان، ته‌رمه‌كه بۆ توێكاری ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادی له سۆران كرا و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ش بۆ ڕووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.