Erbil 6°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 02:53

چواره‌مین کۆنفرانسی ئابووری له‌ هه‌ولێر ساز ده‌کرێت

كۆمه‌ڵێك به‌رپرسی عێراق و ئێران به‌شداری ده‌بن
کوردستان TV
#7
100%


له‌م هه‌فته‌یه‌دا كۆنفرانسێكی ئابووری بۆ په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندیی ئابووریی نێوان هه‌رێم و ئێران ساز ده‌كرێت و ماوه‌ی دوو ڕۆژ ده‌خایه‌نێت و كۆمه‌ڵێك به‌رپرسی عێراق و ئێرانیش له‌و كۆنفرانسه‌دا به‌شداری ده‌كه‌ن.

دارا جەلیل خەیات سەرۆكی یەكێتی ژوورە بازرگانی و پیشەسازییەكانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: كۆنفرانسەكە بەمەبەستی پەرەپێدانی ئابووری نێوان كوردستان و ئێران دەبێت و لە ڕۆژی دووی مانگی داهاتوو دەست بەكارەكانی دەكات و ماوەی دوو رۆژیش بەردەوام دەبێت، كە ئامانج لێی پەرەپێدان و زیاتر قوڵكردنەوەی پەیوەندییە بازرگانییەكانە لەنێوان هەردوولادا.

راشیگەیاند، كە لە كۆنفرانسەكەدا وەزیری بازرگانی ئێران و جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ كاروباری بازرگانی و نوێنەری حەوت ژووری بازرگانی پارێزگاكانی ئێران  و ژمارەیەكی بەرچاوی كۆمپانیاكانی ئێران تێیدا بەشدار دەبن.

چوار تەوەری سەرەكی لەخۆ دەگرێت ئەوانیش پەرەپێدانی بازرگانی و چارەسەركردنی كێشەكان و دروستكردنی ناوچەی بازرگانی ئازاد و دەستنیشانكردنی پلانی داهاتووی بازرگانی.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.