مەسعود حەیدەر، ئەندامی دەستلەکارکێشاوەی فراکسیۆنی گۆڕان، لەسەر تۆمەتبارکردنی پێشمەرگە بە ئەنفالکردنی عەرەب لەلایەن پەرلەمانتارێکی بزووتنەوەی گۆڕانه‌وه هاتە دەنگ و ئەو تۆمەتبارکردنەی بە ”تاوان“ لەقەڵەم دا.
دواى ئەوەی مەحموود ڕەزا، پەرلەمانتاری گۆڕان و ئامۆزای نەوشیروان مستەفا، ڕێکخەری كۆچكردووى بزووتنەوەی گۆڕان، لە کەناڵی فەرمیی حزبەکەیهوە پێشمەرگەی بەوە تۆمەتبار کرد کە لەو گوندانەی لە دەست داعش رزگاریان کردوون، هاوشێوەی کارەکانی دوای ساڵی 1988ی رژێمی بەعس، ڕەفتاریان لەگەڵ خەڵک کردووە.
لە بەرامبەردا ئەمڕۆ دووشەممە 30/4/2018، مەسعود حەیدەر، ئەندامی دەستلەکارکێشاوەی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆرى گۆمهلایهتى (فه‌یسبووك) ڕایگەیاند، کورد یەک سەمام ئەمانی لە عێراقدا هەیە، کە ئەویش هێزی پێشمەرگەی کوردستانە و دەبێ تۆکمەتر بکرێت. جەختیشی لەوە کردەوە کە "تاوانە" بە پێشمەرگە بگوترێت ئەنفالچی.
ئه‌م لێدوانه‌ى مەحموود ڕەزا، پەرلەمانتاری گۆڕان و ئامۆزای نەوشیروان مستەفا، له‌لایه‌ن رۆشنبیر‌و نیشتیمانپهراوهران له نێوخۆى هه‌رێمى كوردستان، كاردانه‌وه‌ى توندى لێكهوتهوه.
تێزانین، مەحموود ڕەزا پێشتر‌و ئێستاش پێچه‌وانه‌ى هه‌لوێسته‌كانى بزووتنه‌وه‌ى گوڕان، هه‌میشه داكۆكى له یه‌كپارچه‌یی خاكى عێراق ده‌كات و به‌وه ناسراوه كه به‌رده‌وام له په‌رله‌مانى عێراقدا دژى مافه ره‌واكانى هه‌رێمى كوردستان له‌پال نه‌یارانى كورد ده‌وه‌ستێته‌وه‌و هیچ كاتێ هه‌لوێستى جددى نه‌بووه بۆ به‌رگرى كردن له مافه‌كانى خه‌لكى كوردستان له عێراقدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.