Erbil 31°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 18:25

پێداچوونەوە بە سیستەمى وەرگرتنى قوتابیان لە زانکۆ و پەیمانگاکان ده‌کرێت

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی گۆڕانکارى لە سیستەمى وەرگرتن ده‌كات
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ دووشەممە 30\4\2018، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی،  رایگه‌یاند، کە بەمەبەستى پێداچوونەوە بەسیستمى وەرگرتنى قوتابیان لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان، هەروەها سەرلەنوێ داڕشتنەوەیان، لەسەر ڕاسپاردەى وەزیرى خوێندنى باڵا  بۆ ساڵى نوێى خوێندن پێداچوونەوە بەسیستەمى وەرگرتن دەکرێت، لەو چوارچێوەیەشدا، ئەمڕۆ لیژنەی تایبەتمەند بۆ پێداچوونەوە بە سیستەمى وەرگرتنى قوتابیان لە زانکۆ و پەیمانگەکان و لێژنەى باڵاى وەرگرتن لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، بەسەرپەرشتى د. یوسف گۆران، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زنستى کۆبونەوەى ئاسایى خۆى سازكرد.

وەزارەتی خوێندنی باڵا ئەوەشی خستوەتەڕوو، کە لەو کۆبونەوەیەدا، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، ڕایگەیاندووە، کە کارى سەرەکی ئەم لێژنەیە بریتى دەبێت لە پێداچوونەوە بەسیستەمى وەرگرتنى قوتابیان بەشێوەکانى ڕاستەوخۆ، زانکۆلاین، خوێندنى ئێواران و پارالێل، لەتەواوى زانکۆ و پەیمانگەکانى هەرێمی کوردستان بە حکومى و تایبەتەکانەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا، ئەوەش روون کراوەتەوە، کە لەبەشێکى دیکەى کۆبونەوەکەدا بڕیاردرا لێژنەکە بەردەوام بێت لە کارەکانى و راوێژکردن بۆ نەهێشتنى کەموکوڕییەکان و ئەنجامدانى چاکسازى لە سیستەمەکەدا.

لێژنەى پێداچوونەوە بە سیستەمى وەرگرتنى قوتابیان، لە زانکۆ و پەیمانگە حکومى و تایبەتەکان لە ژمارەیەک کەسانى شارەزا لە دیوانى وەزارەت و زانکۆکانى هەرێمی کوردستان، لە ڕێککەوتى 14\1\2018، پێکهات، دواى سێ مانگ کارکردن راپۆرتى خۆیان پێشکەش کرد، واش بڕیارە لە کۆتایدا راپۆرت و پێشنیازەکانیان بەمەبەستى چاکسازى و گۆڕانکارى لە سیستەمى وەرگرتن بڕیارى پێویستى لەوبارەیەوە بدرێ.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.