Erbil -0°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 04:05

ڕونکردنه‌وه‌یه‌کى به‌په‌له‌ له‌وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌وه‌ له‌باره‌ى پشووى سبه‌ى سێشه‌ممه‌

نوێكراوه‌ته‌وه‌ - ڕوونكردنه‌وه‌ى زیاتر له‌سه‌ر پشووه‌كه‌ ده‌درێت
کوردستان TV
100%


  به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ڕاگه‌یاندن له‌وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى هه‌رێمى كوردستان ڕونكردنه‌وه‌یه‌كى به‌په‌له‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌ ، له‌ڕونكردنه‌وه‌كه‌دا كۆپیه‌كى بۆ ماڵپه‌رى كوردستان تى ڤى نێردراوه‌ 

ئه‌مه‌ى خواره‌وه‌ ده‌قى ڕونكردنه‌وه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌یه‌ 

دەربارەی بەیانی سێشەممە ۱ی ئایار، هەندێک لە دەزگاکانی راگەیاندن بە هەڵە ئاگادارییەکەی ئێمەیان بڵاو کردووەتەوە.

هەر بۆیە پێداگری دەکەینەوە کە دەوام بە پێی خشتەی ئەزموونەکان دەبێت لە هەر قوتابخانەیەکدا، واتە ئەگەر  قوتابخانەیەک پێشتر و لە خشتەی تاقیکردنەوەکانی تاقیکردنەوەی لە سێشەممە ۱ی ئایار دانابێت ئەوا تاقیکردنەوەکە لە کاتی خۆی ئەنجام دەدات، بەڵام ئەگەر قوتابخانەیەک هیچ تاقیکردنەوەی لەو رۆژەدا (واتە ۱ی ئایار) دانەنابێت، ئەوا بۆ ئەو پشووە و دەوام نییە.

سەبارەت بە سلێمانی و گەرمیان و هەڵەبجە و راپەرین، ئەوان پابەندی بڕیاری پەروەردەکانی خۆیان دەبن.

نوێكراوه‌ته‌وه‌

 

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.