Erbil 31°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 18:35

نرخی کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکان بۆ مانگی نیسان دیاری کرا

بۆ مانگی ئایار خشتەی پێدانی كارەبای مۆلیدە جیاواز دەبێت
کوردستان TV
#7
100%

ئەنجوومەنی مۆلیدە ئەهلییەكان لە شاری هەولێر ڕای گەیاند، بۆ مانگی ئایار خشتەی پێدانی كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان جیاواز دەبێت لە مانگەكانی ڕابردوو، هاوكات كرێی ئەمپێرەكانی كارەبایش بۆ مانگی نیسان دیاری كرا.

قارەمان مەولوود سەرۆكی ئەنجوومەنی مۆلیدە ئەهلییەكان لە هەولێر ڕاگەیاند، بۆ مانگی ئایار خشتەی پێدانی كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان لەمانگەكانی تر جیاواز دەبێت و تا 15ی ئایار بە خشتەیەك كاردەكرێت و دواتر گۆڕانكاری بەسەردا دێت.

زیاتر گوتی، بەهۆی مانگی ڕەمەزانەوە خشتەی پێدانی كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان لە ناوەڕاستی مانگەوە گۆڕانكاری بەسەردا دێت و پێدانی كارەبا زیاتر دەبێت.

ئەنجوومەنی مۆلیدە ئەهلییەكان ئاشكرای كردووە كە بۆ مانگی نیسان لەلایەن مۆلیدە ئەهلییەكانەوە 120 سەعات كارەبا دراوە بە هاووڵاتییان و نرخی ئەمپێرێكی كارەبا لەنێوان چوار بۆ پێنج هەزار دینار دەبێت.

مۆلیدە ئەهلییەكان لە هەرێمی كوردستان بەپێی وەرزی ساڵ خشتەی پێدانی كارەبایان دەگۆڕێت ئەوەیش بەهۆی پێدانی كارەبای نیشتمانی و پڕكردنەوەی ئەو كاتانەی كە كارەبا نییە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.