Erbil 6°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 07:51

گۆران: پۆستی پارێزگاری سلێمانی ناده‌ینه‌وه‌ به‌ یه‌کێتی

ئێمه‌ به‌ سه‌ردار قادر و هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كره‌وه‌ ناكاته‌ ساڵێك كه‌ پۆستی پارێزگاری سلێمانیمان وه‌رگرتووه‌
کوردستان TV
#7
100%

ماوه‌یه‌كه‌ له‌سه‌ر پۆستی پارێزگای سلێمانی مشتو مڕێكی زۆر له‌ ناو سه‌رانی یه‌كێتی و گۆڕان و لایه‌نگر و كادیرانی هه‌ردوو لا له‌سه‌ر ئه‌و پۆسته‌ دروست بووه‌ و هه‌ڵسوڕاوێكی باڵای گۆڕانیش ڕه‌تی ده‌كاته‌وه‌ پۆستی پارێزگار بده‌نه‌وه‌ به‌ یه‌كێتی.

دانا عه‌بدولكه‌ریم، ئه‌ندامی ژووری په‌رله‌مان و حكومه‌ت له‌ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ماڵپه‌ڕی دواڕۆژی ڕاگه‌یاندووه‌: تا ئێستا به‌ فه‌رمی یه‌كێتی داوای ئه‌و پۆسته‌ی نه‌كردۆته‌وه‌، ئه‌گه‌ر داواشی بكاته‌وه‌ نایده‌ینه‌وه‌، چونكه‌ ڕێككه‌وتنێكمان هه‌یه‌ و به‌شی زۆری ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ش له‌ لایه‌ن یه‌كێتیه‌وه‌ پێشێل كراوه‌و جێبه‌جێ نه‌كراوه‌.

هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه‌: رێككه‌وتنه‌كه‌ به‌ جۆرێكه‌ كه‌ پۆستی پارێزگار 2 ساڵ لای یه‌كێتی بێت و 2 ساڵه‌كه‌ی تریش لای گۆڕان بێت، به‌ڵام یه‌كێتی زیاتر له‌ 2 ساڵ ئه‌و پۆسته‌ی لا بووه‌.

ده‌شڵێت: ئێمه‌ به‌ سه‌ردار قادر و هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كره‌وه‌ ناكاته‌ ساڵێك كه‌ پۆستی پارێزگاری سلێمانیمان وه‌رگرتووه‌.

ئه‌و هه‌ڵسوڕاوه‌ی گۆڕان جه‌ختی له‌وه‌ش كردۆته‌وه‌ ده‌بێت پۆسته‌كه‌ چه‌ند لای یه‌كێتی بووه‌ ئه‌وه‌نده‌ش لای گۆڕان بێت ئینجا ده‌یده‌ینه‌وه‌ ئه‌گه‌ر نا نایده‌ینه‌وه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.