له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا‌و توێژینه‌وه‌ى زانستى ڕایده‌گه‌یه‌نێت ، له‌باره‌ى پشوه‌كه‌ى سبه‌ى سێشه‌ممه به‌روارى1 - 5 - 2018 كه‌ڕۆژ كرێكارانى جیهانه ، پیرۆزبایی لهكرێكارانى كوردستان ده‌كه‌ین له‌و ڕۆژه تایبه‌ته‌یان ، له‌دیوانى وه‌زاره‌تمان پشووى فه‌رمیمان ده‌بێت ، له‌باره‌ى ده‌وامى زانكۆكان هه‌ر زانكۆیه‌ك پابه‌ند ده‌بێت به ساڵنامه‌ى تایبه‌ت بهپشوهكانى خۆیانیان و كار به‌و به‌رنامه‌یه ده‌كه‌ن كه‌پێشتر دایان ڕێشتووه
یه‌كى ئایاری هه‌موو ساڵێك به‌بۆنه‌ى ڕۆژى جیهانى كرێكاران ، ئه‌و ڕۆژه پشووى فه‌رمى ده‌بێت له‌ته‌واوى دام و ده‌زگاكانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ، لهڕونكردنهوهى ئه‌مڕۆدووشه‌ممه وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى هه‌رێمى كوردستان بڵاوى كرده‌وه تایبه‌ت به‌هه‌ردوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانى په‌روه‌رده‌ى هه‌ولێر و دهۆك پابه‌ند ده‌بن به تاقى كردنه‌وه‌كانیان پشوویان نابێت سبه‌ى سێشه‌ممه .
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.