سه‌رۆكایه‌تى داواكارى گشتى هه‌رێمى كوردستان، كە وێنه‌یه‌كى بۆ ماڵپه‌ڕی كوردستان تى ڤى ناردووه، كه تێیدا ئاماژه به‌وه دراوه چیتر قه‌بوڵ كرا‌و نیه له‌لایه‌ن هه‌ر گروپ و توێژ‌و لایه‌نێك سوكایه‌تى بهكاندیدانى ئافره‌ت بكرێت له هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ، كه به‌داخه‌وه هه‌ڵمه‌تێك ده‌ستى پێكردووه له سوكایه‌تى بهكاندیدان تایبه‌ت كاندیدانى ئافره‌ت، ئێمه ڕێ‌و شوێنى توند له به‌رامبه‌ریان ده‌گرینه به‌ر و ڕووبه‌رووی یاسایان ده‌كه‌ینه‌وه له هه‌ر كه‌سێك كه گرته و وێنه‌ى كاندیدان بڵاو بكاته‌وه كه سوكایه‌تى بێت پێیان.
سه‌رۆكایه‌تى داواكارى گشتى نیگه‌رانى خۆشى له بڵاوكردنه‌وه‌ى گرته ڤیدیۆیه‌كان و وێنه‌كان ڕاگه‌یاند كه له‌لایه‌ن هه‌ندێ ماڵپه‌ر و ده‌زگای میدیایی كه ئه‌مه‌ش سوكایه‌تیه بهئافرهتى كورد ده‌كرێت .
لهدهستپێكى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان تا ئێستا سوكایه‌تی به ژماره‌یه‌ك كاندیدى ئافره‌ت كراوه له لیست و قه‌واره جیاوازه‌كان به مه‌به‌ستى لێدان و سوكایه‌تى پێكردن و ناشیرن كردنى.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.