Erbil 15°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 13:45

محه‌مه‌د بن سه‌لمان: فه‌ڵه‌ستینییه‌کان یان سازش بکه‌ن یان بێده‌نگبن

محه‌مه‌د بن سه‌لمان جێنشینی پاشایه‌تیی سعودیه‌
محه‌مه‌د بن سه‌لمان: فه‌ڵه‌ستینییه‌كان یان سازش بكه‌ن یان بێده‌نگبن
کوردستان TV
100%

محه‌مه‌د بن سه‌لمان جێنشینی پاشایه‌تیی سعودیه‌ له‌ دیدارێكدا له‌گه‌ڵ چه‌ند به‌رپرسێكی پله‌ باڵای ئیسڕائیلیی له‌ نیویۆرك، سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانووستانه‌كانی ئاشتی فه‌ڵه‌ستین و ئیسڕائیل وتوویه‌تی كه‌ فه‌ڵه‌ستنییه‌كان ده‌بێ یان بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر مێزی دانووستانه‌كان یان  بێده‌نگبن، چونكه‌ له‌ ئێستادا بابه‌تی گرنگتر له‌ فه‌ڵه‌ستین هه‌یه‌، ئه‌ویش ئێرانه‌.

ئه‌م دیمانه‌یه‌ كه‌ له‌ مانگی مارسی ئه‌مساڵ له‌ نیویۆرك له‌ نێوان شازاده‌ی سعودیی و به‌رپرسانی ئیسڕائیلی ئه‌نجامدراوه‌، له‌لایه‌ن كه‌ناڵ " ده‌ "ـی ئیسڕائیله‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ و تیایدا بن سه‌لمان ره‌خنه‌ی توندی له‌ مه‌حمود عه‌بباس سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی فه‌ڵه‌ستینی خستووه‌ته‌ڕوو.

بن سه‌لمان له‌ به‌شێك له‌ ره‌خنه‌كانیدا وتوویه‌تیی: سه‌ركرده‌ فه‌ڵه‌ستینییه‌كان ده‌رفه‌تی زۆریان له‌ده‌ستداوه‌ و هه‌موو ئه‌و پێشنیارانه‌یان ره‌تكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ خراوه‌ته‌ به‌رده‌میان، ئێستاش یان با بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر مێزی دانووستان یانیش بێده‌نگ ببن.

جێنشینی پاشایه‌تیی سعودیه‌ ئه‌وه‌شی وتووه‌ كه‌ ئێستا بابه‌تی هه‌ره‌ گرنگ به‌لای ئه‌وانه‌وه‌ ئێرانه‌ نه‌ك فه‌ڵه‌ستین.


سه‌رچاوه‌ / راگه‌یاندنی فه‌رمی كۆماری ئیسلامیی ئێران
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.