Erbil 11°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 16:42

به‌ مووشه‌ک له‌ چه‌ند بنکه‌یه‌کى سه‌ربازى سوریا درا

حكومه‌تى سوریا ئه‌م هێرشه‌ى به‌ "ده‌ستدرێژى تازه‌" ناوبرد له‌لایه‌ن دوژمنانه‌وه‌
به‌ مووشه‌ك له‌ چه‌ند بنكه‌یه‌كى سه‌ربازى سوریا درا
کوردستان TV
100%

به‌ پێى هه‌واڵێكى ڕۆیته‌رز له‌ ڕۆژى یه‌كشه‌ممه‌ 29ى نیسانى 2018، به‌ مووشه‌ك له‌ چه‌ند بنكه‌یه‌كى سه‌ربازى له‌ سوریا دراوه‌.

ته‌له‌فزیونى ناوخۆى سوریا ڕایگه‌یاند: هێرشى مووشه‌كى كراوه‌ته‌ سه‌ر چه‌ند بنكه‌یه‌كى سه‌ربازى له‌ حومات و ده‌شتى حه‌له‌ب و هێرشه‌كه‌ له‌ كاتژمیرى 10:30ى ئێواره‌ به‌ كاتى سوریا و حكومه‌تى سوریا ئه‌م هێرشه‌ى به‌ "ده‌ستدرێژى تازه‌" ناوبرد له‌لایه‌ن دوژمنانه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كى ئۆپۆزسیۆن وتى یه‌ك له‌و شوێنانه‌ى كه‌ به‌ مووشه‌ك لیدراوه‌ بنكه‌یه‌كى سوپا بووه‌ ناسراوه‌ به‌ لیواى 47 نزیك شارى حمات، بنكه‌یه‌كى فراوانى ناونووسى میلیشیا شیعه‌كانه‌ كه‌ له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ یارمه‌تى ده‌درین و شه‌ڕ ده‌كه‌ن شان به‌شانى هێزى به‌شار ئه‌سه‌د.

چاودێرێكى ڕوانگه‌ى سووری بۆ مافى مرۆڤ وتى: هێرشه‌كه‌ى یه‌كشه‌ممه‌ كۆگایه‌كى مووشه‌ك و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى كردۆته‌ ئامانج و به‌هۆى هێرشه‌كه‌وه‌ 26 كه‌س كوژراون به‌ زۆرى ئێرانى و عێراقین.

جێی ئاماژه‌یه‌ ئیسرائیل له‌وه‌پێش چه‌ند هێرشیكى كرده‌ سه‌ر میلیشیاكانى سوریا كه‌ یارمه‌تى ده‌درێن له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ و به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى كاروانى چه‌ك سه‌ر به‌ گرووپى حیزبوللاى لوبنانى كرده‌ ئامانج، ئیسرائیل ئه‌م گرووپانه‌ كه‌ شه‌ڕ ده‌كات بۆ به‌شار ئه‌سه‌د به‌ گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌ ده‌یبینێت بۆ سه‌ر سنووره‌كانى.

هاوكات ئێران هۆشدارى دا كه‌ تۆڵه‌ ده‌سه‌نێت، پێشتر له‌م مانگه‌دا بینیامین نه‌ته‌نیاهۆ وتبووى " وڵاته‌كه‌م به‌رده‌وام ده‌بێت دژى ئێران له‌ سوریا".

هه‌روه‌ها ئیسرائیل وتى ئێران هه‌وڵێكى كاریگه‌رى ده‌دات بۆ فراوانكردنى هیژى به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌ كه‌ وه‌ك كه‌مه‌ربه‌ندێك دریّژبووته‌وه‌ له‌ سنوورى عێراقه‌وه‌ بۆ سنوورى لوبنان، هه‌روه‌ها ئیسرائیل ده‌لێت ئێران حیزبوللا پڕ چه‌كده‌كات.

حیزبوللا و میلیشیاكانى دیكه‌ سوریا كه‌ یارمه‌تى ده‌درێن له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ بوونێكى گه‌وره‌یان هه‌یه‌ له‌ ناوچه‌كانى رۆژهه‌ڵات و ناوه‌ند نزیك سنوورى عێراق.

 

ئامادەكردن / سیروان عەزیز


 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.