سهفین دزهیی وتهبێژی حكومهتی ههرێمی كوردستان به بۆنهی رۆژی جیهانی كرێكاران پهیامێكی بڵاوكردهوه .
له پهیامهكهدا هاتووه، بەبۆنەی جەژنی جیهانی كرێكارانەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی كرێكارانی كوردستان و جیهان دەكەین و هەمیشە دووپاتی دەكەینەوە كە حكومەتی هەرێمی كوردستان پاڵپشتی تەواوی هەموو ماف و شایستەییەكانی ئەم چینە ماندوونەناسە دەكات و پشتگیریان لێدەكات.
بەم بۆنەیەوەش رایدەگەیەنین، بە پێی یاسای پشووهكان لە پەرلەمانی كوردستان، سبەی سێشەممە 2018/5/1 لە سەرجەم دام و دەزگا و فەرمانگەكانی حكومەت دەبێتە پشووی فەرمی جگە لە هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا كە بەهۆی ئەزموونەكانەوە رێنمایی تایبەتی خۆیان هەیە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.