Erbil 9°C شەممە 28 کانونی یەکەم 09:46

2 هێرشی خۆکوژی له‌ کابول ژماره‌یه‌ک قوربانیی لێکه‌وته‌وه‌

كه‌ چه‌ند په‌یامنێرێكی ده‌زگاكانی راگه‌یاندنیشی تێدایه‌
2 هێرشی خۆكوژی له‌ كابول ژماره‌یه‌ك قوربانیی لێكه‌وته‌وه‌
کوردستان TV
100%

به‌گوێره‌ی تازه‌ترین راپۆرته‌كان له‌ ئه‌فغانستانه‌وه‌ دوو ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژیی له‌ ناوچه‌ی شه‌ش ده‌ره‌كی كابول بووه‌ته‌ هۆی كوژران و برینداربوونی ژماره‌یه‌ك هاووڵاتیی كه‌ چه‌ند په‌یامنێرێكی ده‌زگاكانی راگه‌یاندنیشی تێدایه‌.

هه‌ر به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه‌ هێرشی یه‌كه‌م نزیكه‌ی كاتژمێر 8ـی سه‌رله‌ به‌یانیی ئه‌مڕۆ به‌ كاتی ناوچه‌كه‌ له‌ ناوچه‌ی شه‌ش ده‌ره‌كی كابول روویداوه‌ كه‌ ئۆفیسی سه‌رۆكایه‌تیی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، فه‌رمانده‌یی ناتۆ و باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكای لێیه‌.

حیشمه‌ت ستناكزیی راوێژكاری فه‌رمانده‌یی پۆلیسی كابول به‌ بی بی سی وتووه‌ كه‌ ئه‌م هێرشانه‌ خۆكوژیی بوون  و هێرشبه‌ری یه‌كه‌م له‌ رێگه‌ی به‌كارهێنانی ماتۆڕسكیله‌وه‌ كرده‌وه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه‌.

نه‌جیب دانش وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌فغانستان وتوویه‌تیی كه‌ له‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌دا 4 كوژراو و 5 بریندار بوونیان هه‌یه‌، ئه‌م به‌رپرسه‌ وتیشی كه‌ ته‌قینه‌وه‌ی دووه‌م نیو كاتژمێر دوای ته‌قینه‌وه‌ی یه‌كه‌م روویداوه‌، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدا كه‌ دوای ته‌قینه‌وه‌ی یه‌كه‌م هاوڵاتییه‌كی زۆر له‌ شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه‌ كۆببوونه‌وه‌.

به‌ڵام ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستیی ئه‌فغانستان ژماره‌ی كوژراوانی له‌ هه‌ردووك هێرشه‌كه‌دا به‌ 7 كه‌س و به‌لایه‌نی كه‌م 20 بریندار راگه‌یاندووه‌.

جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ كه‌ تا ئێستا هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی ئه‌م دوو ته‌قینه‌وه‌یه‌ی نه‌گرتووه‌ته‌ ئه‌ستۆ.


سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ڕه‌نسا
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.