Erbil 8°C پێنجشەممە 23 کانوونی دووەم 06:24

پۆلیسی هه‌ولێر روونکردنه‌وه‌یه‌ک ده‌رباره‌ی ڕووداوه‌که‌ی گه‌ڕه‌کی هه‌ڤاڵان بڵاوده‌کاته‌وه‌

باوكی ده‌كوژێت و دایكی بریندار ده‌كات و خۆشی له‌سه‌ربان فڕێده‌داته‌ خواره‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌ گه‌ڕه‌كی هه‌ڤاڵانی شاری هه‌ولێر، كوڕێك باوكی ده‌كوژێت و دایكی زامدار ده‌كات و پاشان خۆشی له‌سه‌ر بانی ماڵه‌كه‌یانه‌وه‌ فڕێ ده‌داته‌ خواره‌وه‌و خۆشی بریندار ده‌بێت.

له‌م باره‌یه‌وه‌ پۆلیسی هه‌ولێر له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ڕایگه‌یاند: به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پۆلیس ئاگاداركرانه‌وه‌ به‌ بوونی ڕووداوێكی كوشتن له‌ گه‌ره‌كی هه‌ڤاڵانی شاری هه‌ولێر.

ده‌شلێت:  ده‌ستبه‌جێ تیمی به‌ڵگه‌و تاوان گه‌یشتنه‌ شوێنی ڕووداو، ده‌ركه‌وت كه‌وا گه‌نجێك به‌ ناوی (هـ.ا.گ)، ته‌مه‌ن 31 ساڵ، هه‌ڵساوه‌ به‌ وه‌شاندنی چه‌قۆ له‌ دایك و باوكی له‌ ئاكامدا باوكی به‌ ناوی (ئیبراهیم )، گیانی له‌ ده‌ست داوه‌و دایكیشی به‌ ناوی (صبریه‌) به‌سه‌ختی زامدار ده‌بێت.

هه‌روه‌ها ده‌شلێت: دواتر تۆمه‌تباره‌كه‌ هه‌ڵده‌ستێت به‌ خۆ هه‌ڵدانی له‌و خانوه‌ی كه‌ تیایدا ده‌ژین، ئێستاش له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌ دوای زامدار بوونی.

ڕاشیگه‌یاندووه‌: په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ ڕێكخراوه‌و ڕه‌وانه‌ی به‌رده‌م دادوه‌ر كراوه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ڕووداوه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌ .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.