Erbil 31°C سێشەممە 20 تشرینی یەکەم 22:05

ئۆتۆمبیلێک لە ڕێگای بەدریک - ئەلقووش وەرگەڕا و 3 ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەستدا

100%

لە ڕووداوێکی سەختی هاتوچۆدا لەسەر ڕێگای بەدریک - ئەلقووش لە سنووری پارێزگای دهۆک، سێ ئەندامی خێزانێکی خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان (ژن و مێردێک و کوڕەکەیان) گیانیان لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون، کە بە مەبەستی بەشداریکردن لە ئاهەنگێک لە هەولێرەوە بەرەو دهۆک بەڕێکەوتبوون.

ئومێد نزار پەیامنێری کوردستان تیڤی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە، لەسەر ڕێگای سەرەکیی نێوان بەدریک - ئەلقووش لە سنووری پارێزگای دهۆک، ئۆتۆمبیلێکی جۆری (پیکاب دێر)وەرگەڕا.

بەپێی زانیارییەکان، لە ئەنجامی ڕووداوەکەدا سێ ئەندامی خێزانێکی پەنابەری خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان دەستبەجێ گیانیان لەدەستدا، خێزانەکە پێکهاتبوون لە باوک (تەمەن 70 ساڵ)، دایک (تەمەن 60 ساڵ) و کوڕەکەیان (تەمەن 21 ساڵ).

ئەم خێزانە بە مەبەستی بەشداریکردن لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیری لە کەمپی "دارەشەکران" لە شاری هەولێرەوە بەڕێکەوتبوون بۆ کەمپی "دۆمیز" لە دهۆک.

هەروەها لەم ڕووداوەدا سێ سەرنشینی دیکەی ناو ئۆتۆمبیلەکە بریندار بوون کە پێکهاتوون لە ئافرتێک و دوو منداڵ، ئێستا لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دهۆک چارەسەری پزیشکی وەردەگرن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.