Erbil 35°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 13:26

وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان داواکاریه‌ک ئاراسته‌ى که‌س و کارى شه‌هیدان و زیندانیانى سیاسی ده‌کات

له‌م به‌رواره‌وه‌ سه‌ردانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كان بكه‌ن
کوردستان TV
100%

له‌ڕاگه‌یاندراوێكى وه‌زاره‌تى كاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراواندا كه‌ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ 29-4-2018 بڵاویان كردووه‌ته‌وه‌ داوا له‌كه‌س و كاری شه‌هیدان و جینۆسایدكراوان و زیندانیانى سیاسى ده‌كات له‌ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ 29-4-2018 تا 3-5-2018 سه‌ردانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانمان بكه‌ن له‌شاره‌كان به‌مه‌به‌ستى تۆمارى بایۆمه‌تری ، بۆ ئه‌و وارسانه‌ى كه‌تۆمارى بایۆمه‌تریان ئه‌نجام نه‌داوه‌ .


له‌راگه‌یاندراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تدا هاتووه‌ له‌و ماوه‌یه‌ى ڕاگه‌یاندراوه‌ سه‌ردانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانى دهۆك - هه‌ولێر- سلێمانى  بكرێت  بۆ ته‌واو كردنى مامه‌ڵه‌كانیان ، له‌و كاته‌ى ڕاگه‌یاندراوه‌   بایۆمه‌تری ئه‌نجام بدرێت له‌ئه‌گه‌رى ئه‌نجام نه‌دانى  ئه‌وا موچه‌ى شه‌هیدانه‌ و زیندانیانى سیاسی  ئه‌و وارسانه‌ ده‌بڕدرێت كه‌بایۆمه‌تریان ئه‌نجام نه‌داوه‌ 


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.