ئه‌مڕۆ شه‌ممه حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیران عێراق سه‌ردانى شارى كه‌ركوكى كرد ، به‌مه‌به‌ستى به‌شدارى له‌ئاهه‌نگ گێڕانى كاندیدانی لیسته‌كه‌ى بۆ بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ، دوای به‌شدارى له‌ئاهه‌نگى لیسته‌كه‌ى ، حه‌یده‌ر عه‌بادى ویستویه‌تى سه‌ردانى چه‌ند خانه‌واده‌یه‌كى شه‌هیدى پێشمه‌رگه بكات ،یه‌ك له‌و خێزانانه په‌یوه‌ندى كراوه به‌بنه‌ماڵه‌ى شه‌هید ڕاید ده‌شتى عه‌زیز به‌وه‌ى عه‌بادى سه‌ردانتان ده‌كات ، له‌به‌رامبه‌ردا خانه‌واده‌ى شه‌هید راید ده‌شتى ڕه‌تى ئه‌و سه‌ردانه‌یان كرده‌وه ئاماده‌ییان دهڕنهبرى بۆ پێشوازى له‌سه‌رۆكى فه‌رمانده‌ى هێزه چه‌كداره‌كانى عێراق كهبهبڕیارى ناوبراو له 16 ئۆكتۆبه‌ر كه‌ركوك هێرشى سه‌ربازى كرایه سه‌ر و داگیرا كرا ، وه نزیكه ی 200 هه‌زار هاوڵاتى كورد له‌شار له‌سه‌ر شوێن و پێگه‌یان شاره‌كه‌یان جێهێشت به‌هۆكارى قه‌بوڵ نه‌كردنى هێزى سه‌ربازى زۆره ملێ و داگیر كارى كه‌ركوك له‌لایه‌ن هێزێك كه‌ده‌سه‌ڵاتى سه‌ربازى له‌شاره‌كه جێ به‌جێ ده‌كات ، به‌م هۆكارانه ئه‌و ناڕه‌زایی و گلله‌ییانه له‌لایه‌ن خانه‌واده‌ى شه‌هید راید ده‌شتى عه‌زیز ئاراسته‌ى عه‌بادى كرا پێشوازى له‌كه‌سێك ناكرێ كه‌ئه‌م دۆخه‌ى به‌سه‌ر كه‌ركوك دا هێناوه و داگیرى كردووه
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.