محه‌مه‌د خورشید به‌رپرسى لقى 3ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به‌ماڵپه‌رى كوردستان تى ڤى ڕاگه‌یاند ، سه‌ردانه‌كه‌ى حه‌یده‌ر عه‌بادى بۆ شارى كه‌ركوك بۆ بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن بووه بۆ لیسته‌كه‌ى ، له‌پێناو كۆكراوه‌ى ده‌نگ بۆ كاندیدانى ئه‌و سه‌ردانه‌ى ئه‌نجامداوه .
له‌باره‌ى ده‌نگه‌كانى پارتى له‌ڕۆژى هه‌ڵبژاردن بۆ كێ ده‌بێت ، پاش ئه‌وه‌ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان بایكۆتى هه‌ڵبژاردنى كردووه له‌كه‌ركوك كه‌هیچ كاندیدێكى نیه له‌پارێزگاكه بۆ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌هۆی داگیر كراوى شارى كه‌ركوك ،
محه‌مه‌د خورشید ڕایگه‌یاند : ده‌نگ ده‌رانى پارتى له‌سنورى كه‌ركوك و ده‌وروبه‌رى پێگیرى به‌بڕیارى سه‌رووى خۆیان ده‌كه‌ن ، بڕیارمان نه‌داوه ده‌نگمان بۆ كامه لایه‌ن ده‌بێت ،چونكه كه‌ركوك داگیركراوه ، ئارامێ تێیدا به‌رقه‌رار نیه ، هێزى سه‌ربازى به‌ڕێوه‌به‌رى پارێزگای كه‌ركوكه ، وهسهركردایهتى پارتى بڕیارى چى بێت پابه‌ند ده‌بین پێوه‌ى
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.