Erbil 33°C سێشەممە 24 ئەیلوول 13:16

ئەیاد عەلاوی : ساخته‌کارى زۆر له‌هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌کرێت

هه‌ڵبژاردن به‌دروستى و پاكى به‌ڕێوه‌ناچێت
کوردستان TV
100%


ئه‌یاد عه‌لاوى سه‌رۆكى لیسى هاوپه‌یمانى وه‌ته‌نیه‌ له‌باره‌ى به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێڕاق بۆ ڕۆژنامه‌نووسان دواو ڕایگه‌یاند : كۆمسیۆن شه‌فاف نیه‌  له‌به‌ڕێوه‌بردنى كاره‌كانیان بۆیه‌ ڕه‌خنه‌مان لێیان هه‌یه‌ و هیوادارین بێ لایه‌نانه‌ كاره‌كان ئه‌نجام بدرێت.
وه‌ناوبراو ڕاشیگه‌یاند : ئه‌وه‌ى له‌و هه‌ڵبژاردنه‌ تێبینیمان له‌سه‌ری هه‌یه‌ ،  پشت به‌ستنى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق به‌مانگى ده‌ستكرد بۆ هه‌ڵبژاردن ، گومانمان له‌سه‌رى هه‌یه‌ ،چونكه‌ به‌ڕێوه‌بردنى مانگه‌ ده‌ستكرده‌كان له‌لایه‌ن وڵاتانى ده‌ره‌وه‌ به‌ڕێوه‌ده‌بردرێت ،  بۆیه‌ ئه‌گه‌رى زۆره‌ ده‌ست وه‌ردانى ده‌ره‌كى هه‌بێت له‌هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ بۆیه‌شه‌فافیه‌تى تێدانیه‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ به‌دروستى و پاكى به‌ڕێوه‌ناچێت  . 
له‌باره‌ى ساخته‌كارى له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان تایبه‌ت ئه‌و لایه‌نانه‌ى له‌كۆمسیۆن تێیدا باڵاده‌ست و بڕیار به‌ده‌ستن ، عه‌لاوى ڕایگه‌یاند به‌ڵێ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ بێ ساخته‌كارى نابێت وه‌به‌ڕێژه‌یه‌كى زۆریش ساخته‌كاریه‌كه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت و به‌پاكى ئه‌نجام نادرێت 

ڕۆژى 12 - 5 -2018 هه‌ڵبژاردن له‌پارێزگاكانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت تێیدا كاندیدان له‌لایه‌نه‌ سیاسی و قه‌واره‌كان ڕكابه‌رى ده‌كه‌ن له‌به‌ده‌ست هێنانى كورسیه‌كانى نێو ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق 

شوان عه‌زیز

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.