Erbil 29°C سێشەممە 24 ئەیلوول 09:33

ئەمڕۆ هه‌ینى لە غەززە خۆپیشاندانێکى به‌رفراوان ئەنجامدرا

خۆپیشاندەرێک کوژرا و نزیکەی 200ى دیکەش برینداربوون
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ هه‌ینى لە غەززە خۆپیشاندانێكى به‌رفراوان ئەنجامدراو لەم خۆپیشاندانەش گرژی و ئاڵۆزی دروستبوو و بەهۆیەوە خۆپیشاندەرێک کوژرا و نزیکەی 200ى دیکەش برینداربوون.

پۆلیسی ئیسرائیل رووبەڕووی خۆپیشاندەران بووەوە، بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستی فەلەستین بەهۆی گرژی و ئاڵۆزییەکە خۆپیشاندەرێک کوژراوە و نزیکەی 200ی دیکەش برینداربوونە، تاوەکو ئێستاش خۆپیشاندانەکە بەردەوامە.

حکومەتی ئیسرائیل هۆشداری داوە لە ئەگەری تێکدانی پەرژینەکانی سەر سنوور و هاتنەژوورەوەی خۆپیشاندەران بەرگری لە هێزەکانی دەکات، هاوکات بزووتنەوەی حەماسیش بە هاندانی خەڵک بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندان تۆمەتباردەکات.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.