به‌رپرسێكی باڵای بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان چه‌ند وێنه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێت" ساڵی ڕابردوو عه‌لی باپیر ئه‌میرى كۆمه‌ڵی ئیسلامی له باكووری ئێران له‌گه‌ڵ چه‌ند به‌رپرسێكی سوپای قودسی ئێران كۆبووه‌ته‌وه.
ئیحسان عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان و كوڕی ڕابه‌ری كۆچكردووی حیزبه‌كه له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تى خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی "فه‌یسبووك" چه‌ند وێنه‌یه‌كی عه‌لی باپیر، ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی بڵاوكردووه كه له‌گه‌ڵ دوو كه‌س له باغچه‌یه‌ك وه‌ستاون و سه‌رقاڵی قسه‌كردنن، به‌رپرسه‌كه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی زانیاریی له‌باره‌ی وێنه‌كانه‌وه ئاشكرا ده‌كات.
ئیحسان عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز نووسیویه‌تی" پارساڵ جەژن مەلای ئاخرزەمان وون بوو، وامانزانی ئاخۆ لەکام کوێرە لادێی کوردستان لەگەڵ هەژاران و کەمدەرامەت و خەڵکی خەفەتباری کوردستان جەژن دەکات".
ئاماژه‌ی به ئه‌وه‌ش كردووه، بەڵام سەربازە ونەکانمان کەشفیان کرد کە لەگەڵ چەند بەرپرسێکی سوپای (قودس )ی ئێران بۆ تەلقین و ڕێنمایی تازە بردوویانە بۆ شیمالی ئێران ، بۆ ئەوەی بە مێشکێکی ساف و تەوجیهاتی تازە بینێرنەوە بۆ ئەم کوردستانە خێرلەخۆ نەدیوە و خەڵکە سادە و دڵپاکەکەی لە خشتە بەرێت ، كه هەمیشە وەک تابوری پێنج نەهێڵن ئەم میللەتە بەئامانج و مافە ڕەواکانی بگات و بیکەنە مایەی زیاتر قوڵکردنەوەی دوو بەرەکی یەکان وفیتنەو ئاژاوەی لایەنە سیاسییەکان".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.