Erbil 28°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 09:24

شه‌ڕى نێوان په‌که‌که‌ و سوپای تورکیا بووە هۆی چۆڵکردنی چه‌ند گوندێک

له‌ گوندی لێلکان گوللـە ئارپێچیەک بەر خانوویی هاووڵاتیه‌ك كەوت
شه‌ڕى نێوان په‌كه‌كه‌ و سوپای توركیا بووە هۆی چۆڵکردنی چه‌ند گوندێك
کوردستان TV
100%

له بەرزاییەکانی چیای دێل هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە هێرشیان کردە سەر سەربازانی سوپای تورکیا و شەڕو پێکدادان لەنێوان هەردوولا روویدا به‌هۆیه‌وه‌ چه‌ند گوندێك چۆڵكران.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ هه‌ینی 27ـی 4ـی 2018 بەسوود وەرگرتن لە نالەباری کەش و هەوا له بەرزاییەکانی چیای دێل کە ئێستا سەربازگەیەکی تورکیای لێیە هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە هێرشیان کردە سەر سەربازانی سوپای تورکیا و شەڕو پێکدادان لەنێوان هەردوولا روویدا.

شەڕو پێکدادانه‌كه‌ تا چەند خولەکێک لەمەوبەر بەردەوام بوو، هاوکات ، فڕۆکە جەنگییەکان و تۆپخانەکانی تورکیاش بەچڕی تۆپبارانی ناوچەکەیان کرد .

هه‌ر به‌هۆی ئه‌م شەڕو پێکدادانه‌وه‌ له‌ گوندی لێلکان گوللـە ئارپێچیەک بەر خانوویی هاووڵاتیه‌ك به‌ ناوی فازل سەعید كەوتووە و شەڕو پێکدانەکان مەترسی زۆریان بۆ سەر هاووڵاتیان و دانیشتوانی گوندو ئاواییەکانی دەشتی هێرتی دەڤەری سیدەکان دروست کردووە .

هه‌روه‌ها هه‌ر بەهۆی شەڕی نێوان پەکەکە و سەربازانی سوپای تورکیا لە چیای دێل و بۆردومان و تۆپبارانەکانی تورکیا، دانیشتوانی هەریەک لە گونده‌كانی لێلکان و خەلیفان و سیران و هەلکێڕا و گوڕەشێر و گوشا گوندەکانیان چۆڵکردووە.

له‌ گوندی لێلکان گوللـە ئارپێچیەک بەر خانوویی هاووڵاتیه‌ك
وێنه‌ی ئه‌و گوللـە ئارپێچیەی كه‌ بەر خانوویی هاووڵاتیه‌ك كه‌وت

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.