نیوەڕۆی ئەمڕۆ ههینی 27ـی 4ـی 2018 بەسوود وەرگرتن لە نالەباری کەش و هەوا له بەرزایەکانی چیای دێل کە ئێستا سەربازگەیەکی تورکیای لێیە هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە هێرشیان کردە سەر سەربازانی سوپای تورکیا .
پهیامنێری كوردستان تی ڤی پێی راگهیاندین تا ئێستاش شەڕو پێکدادان لە نێوان هەردوولا بەردەوامە و تۆپخانەکانی تورکیاش تۆپبارانی ناوچەکە دەکەن و تا ئێستاش هیچ لە زیانەکانی شەڕەکە نەزانراوە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.