بۆ یه‌كه‌م جار له مێژوو، وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌لمانیا جل و به‌رگی پێشمه‌رگه‌یه‌کی شه‌هید كه له شه‌ڕی داعش بۆ به‌رگریکرن له هه‌رێمی کوردستان شه‌هیدبوو له مۆزه‌خانه‌یه‌كی سه‌ربازی دانا.
له رێوڕه‌سمێکدا له شاری درێسدن به ئاماده‌بوونی به‌رێز دلشاد بارزانی نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و نوێنه‌رانی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌لمانیا و چه‌ندین که‌سایه‌تی جلوبه‌رگی پێشمه‌رگه‌یه‌ك له مۆزه‌خانه‌ی سه‌ربازی له جامخانه‌یه‌ک به فه‌رمی دانرا.
ئه‌م رێزلێنانه له پێشمه‌رگه نیشانه‌ی ئازایه‌تی و قاره‌مانی پێشمه‌رگه‌یه بكه بۆته سمبول بۆ هه‌موو جیهان .
جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه وڵاتی ئه‌لمانیا هه‌ر له ده‌ستپێکی شه‌ری تیروستانی داعش تا ئێستا به‌رده‌وام بووه له هاوکاری کردنی پێشمه‌رگه و هه‌رێمی کوردستان به هاوپه‌یمانی خوی ده‌زانێت .
ئاماده‌كردن / خالد عه‌لی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.