بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رهوشی كهش و ههوای پێشبینیکراوی 24 کاتژمێری داهاتووی ههرێمی کوردستانی بڵاوكردهوه .
به پێی پێشبینی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رۆژانی هەینی و شەممە ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ باران بارینی به لێزمە لە زۆربەی کاتەکاندا.
ههر بهپێی پێشبینیهكانی کەشناسی ئهمڕۆ ههینی 27ـی 4ـی 2018 بهرزترین و نزمترین پلهی گهرما له پارێزگاكانی ههرێم بهمشێوهیه دهبێت:
لە هەولێر نزمترین پلەی گەرمای تۆمارکراو 15 پلەی سیلیزی دەبێت و بەرزترین پلەش 24 پلە دەبێت، خێرایی با 5 بۆ 20 کیلۆمەتر دەبێت و مەودای بینین 7 بۆ 9 کیلۆمەتر دەبێت.
لە سلێمانی نزمترین پلەی گەرما 15 پلەی سیلیزی دەبێت و بەرزترین پلەش 23 پلە دەبێت، خێرایی با لەنێوان 5 بۆ 20 کیلۆمەتر دەبێت و مەودای بینین 7 بۆ 9 کیلۆمەتر دەبێت.
لە دهۆک ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ باران بارینی به لێزمە لە زۆربەی کاتەکاندا، بەرزترین پەلەی گەرما 15 پلەی سیلزی دەبێت و بەرزترین پلە 24 پلەی سیلیزی دەبێت، خێرایی با 5 بۆ 20 کیلۆمەتر دەبێت و مەودای بینین 7 بۆ 9 کیلۆمەتر دەبێت.
لە کەرکووکیش ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ باران بارینی به لێزمە لە زۆربەی کاتەکاندا، نزمترین پلەی گەرما لە کەرکووک 17 پلەیە و بەرزترین پلەش 25 پلە دەبێت.
ههروهها کەشوهەوای پێشبینی کراویش بۆ سبەی شەممە 28ـی 4ـی 2018، له سهرجهم پارێزگاكانی ههرێم بهمشێوهیهی خوارهوه دهبێت:
نزمترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو له هەولێر 12 پلەیە و بەرزترین 23 پلەیە، ئاسمان لە نێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ باران بارینی به لێزمە لەکات و شوێنە جیاوازەکاندا.
نزمترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو له سلێمانی 13 و بەرزترین 22 پلەیە، ئاسمان لە نێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ باران بارینی به لێزمە لەکات و شوێنە جیاوازەکاندا.
نزمترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو له دهۆک 12 پلەیە و بەرزترین 23 پلەیە، ئاسمان لە نێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ باران بارینی به لێزمە لەکات و شوێنە جیاوازەکاندا.
نزمترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو له کەرکووک 13 پلەیە و بەرزترین 24 پلەیە، ئاسمان لە نێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ باران بارینی به لێزمە لەکات و شوێنە جیاوازەکاندا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.