ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى گه‌رمیان له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا ڕایده‌گه‌یه‌نێت له‌ڕێگاى گشتى كه‌لار - ده‌ربه‌ندیخان نزیك گوندى ئاوهخوێڕ ئۆتۆمبێلێك له‌جۆری شۆفرلێت ئه‌ڤیۆ وه‌ڕگه‌ڕاوه ، كه‌پێنج سهرنیشینى تێدابووه ئۆتۆمبێله‌كه سه‌رجه‌میان پێشمه‌رگه‌ن و به‌هۆى ڕووداوه‌كه‌وه دووچارى برینداربوون ده‌بن .
هاوڵاتیانى نزیك له‌ڕووداوه‌كه به‌فریای بریندارانى پێشمه‌رگه ده‌كه‌ون ده‌یان گوازنه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ى باوهنووڕبهمهبهستى وه‌رگرتنى چاره‌سه‌رى خێرا بۆیان .
پێشمه‌رگه برینداره‌كان كهبهڕووداوى هاتوچۆى ئۆتۆمبێل بریندار ده‌بن سه‌رجه‌میان خه‌ڵكى شارى خانه‌قینن ...
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.