Erbil 9°C ھەینی 24 کانوونی دووەم 20:36

نوسینگه‌ی پاسەپۆرت له‌ ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین ده‌کرێته‌وه‌

بۆ زیاتر خزمه‌تكردنی دانیشتوانی بیتوێن و و پشده‌ر
کوردستان TV
#7
100%

كۆبوونه‌وه‌كانی وه‌فدی پارێزگای سلێمانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی به‌غدا كۆتایی هات و  به‌ڕێوه‌به‌ری پاسپۆرتی سلێمانیش رایده‌گه‌یه‌نێت به‌غدا ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر زۆرینه‌ی داواكاریه‌كانیان ده‌ربڕیوه‌.

كۆبوونه‌وه‌كانی وه‌فدی پارێزگای سلێمانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی به‌غدا كۆتاییهات، عه‌مید مافپه‌روه‌ر(سالار عه‌بدوڵڵا )به‌ڕێوه‌به‌ری پاسپۆرتی سلێمانیش له‌مباره‌یه‌وه‌ به‌ ده‌زگای سه‌ته‌لایه‌تی كوردستانی ڕاگه‌یاند: دوابه‌دوای ده‌رچوونی فه‌رمانی كردنه‌وه‌ی نوسینگه‌ی پاسپۆرتی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراقه‌وه‌، به‌غدا ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه‌ له‌سه‌ركردنه‌وه‌ی نوسینگه‌ی پاسپۆرتی ئیداره‌ی راپه‌ڕین.

راشیگه‌یاند: ئه‌مه‌ هه‌واڵێكی مژده‌ به‌خشه‌ بۆ دانیشتوانی بیتوێن و پشده‌ر و خزمه‌تكردنی زیاتری هاوڵاتیانی دانیشتوانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ به‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی كات و مه‌ترسیه‌كانی هاتوچۆو.

شایانی باسه‌ ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ 22 ی نیسان وه‌فدێك كه‌پێكهاتبوون له‌ (د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر )پارێزگاری سلێمانی و عه‌میدی مافپه‌روه‌ر( سالار عه‌بدوڵڵا) به‌ڕێوبه‌ری پاسپۆرتی سلێمانی و عه‌مید (فخرالدین عه‌بدوڵا)لێپرسراوی پۆلیسی پاسه‌وانی سنوری سلێمانی، سه‌ردانی به‌غدا یان كرد، به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردن و تاوتوێكردنی چه‌ند گیروگرفتێك.

كۆبوونه‌وه‌كانیش ئه‌نجامی باشیان هه‌بووه‌و سه‌رجه‌میان له‌ سوودی هاوڵاتیاندا بوون.

ئاماده‌كردنی: شكۆ كه‌ناری

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.