دوای ئه‌وه‌ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆكی لیستی هاوپه‌یمانی "نه‌سر" بۆ بانگه‌شه‌كردن بۆ لیسته‌كه‌ی سه‌ردانی هه‌ولێری كرد‌و له یه‌كێك له هۆڵه‌كانی شه‌هید "سه‌عد عه‌بدولڵا" مه‌راسیمی بانگه‌شه‌ی له هه‌ولێر ده‌ستپێكرد به به‌شداری كاندیده‌كانی ئه‌و لیسته له پارێزگای هه‌ولێر و به ئاماده‌بوونی كه‌متر له 50 كه‌س
هاتنی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كاردانه‌وه‌ی زۆری لای هاوڵاتیانی هه‌ولێر دروستكرد‌و خه‌ڵكی شاره‌كه هاتنی عه‌بادیان بۆ شاره‌كه‌یان شه‌رمه‌زار كرد.
له ناو یشیاندا كوڕه شه‌هیدێك هاتنی عه‌بادی ڕیسوا ده‌كات و ده‌ڵێت: شه‌رمه عه‌بادی دێت بۆ كوردستان و داوای ئه‌وه ده‌كات ده‌نگی پێبدرێت، هاوكات ئه‌و كوره شه‌هیده پۆسته‌ری عه‌بادی ده‌دڕێنێت و به شه‌قامه‌كاندا ده‌ڕوات و وێنه‌ی عه‌بادی ده‌خاته سه‌ر شه‌قامه‌كه‌و به‌سه‌ریدا ده‌ڕوات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.