ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 26-4-2018 به ئاماده‌بوونی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و ژماره‌یه‌ك له شێخ و سه‌رۆك هۆزی عه‌ره‌ب له ده‌ڤه‌رى گوێر هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه بۆ لیستی 184ی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو و پشتگیری بۆ لیستی پارتی دووپاتكرایه‌وه .
له لێدوانێكدا فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان داوی كرد نه‌كه‌ونه ژێرباری دوژمنان.
ڕاشیگه‌یاند له دوای ساڵی 2003 ئێمه پێمان وابوو ببینه هۆكاری سه‌قامگیری و پێكه‌وه‌ژیان به‌ڵام هه‌ندێك كه بانگه‌شه‌ی دروشمی وڵاتێكی دیموكراسییان ده‌كرد ڕه‌وشێكی خراپی لێكهوتهوه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌میشه به‌ده‌نگ هاووڵاتییانی هه‌موو شاره‌كانه‌وه هاتوون، ئێستاش خه‌ڵك هۆشیاربۆته‌وه ده‌زانن ده‌نگ به چ لایه‌نێك ده‌ده‌ین كه به‌هانایانه‌وه هاتووه، پارتیش له‌وه پێشه‌نگ بووه.
لای خۆیه‌وه شێخ محه‌مه‌د ته‌ها كه‌سایه‌تی ناوچه‌كه وتی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان كورد و عه‌ره‌بی ئه‌و ناوچه‌یه دێرینه‌و له چوارچێوه‌ی ڕێز‌و ته‌بایی بووه‌و به‌درێژایی مێژوو و گۆڕانی حكومه‌ته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عێراق وه‌كو خۆی ماوه‌ته‌وه‌و له‌و كاته‌وه‌ی پێشمه‌رگه هاتۆته ئێره هیچ كارێكی ئاژاوه‌گێڕی ڕووی نه‌داوه، وتیشی زۆر كه‌س پێیان وابوو دوای ڕووداوه‌كانی ساڵی دووهه‌زارو سێ و ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی ڕوویاندا ناسه‌قامگیری ده‌كه‌وێته نێوان پێكهاته‌كان دێته ئاراوه به‌ڵام شتی وا ڕووینه‌دا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.