Erbil 22°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 15:59

خامه‌نه‌یى نه‌ته‌وه‌ى موسڵمانان هان ده‌دات یه‌ک بگرن و ئه‌مریکا به‌ " شه‌لاتى " ناوده‌بات

خامه‌نه‌یى: ده‌بێت هه‌موو نه‌ته‌وه‌ى موسڵمانان یه‌كگرتووبن و دژى ئه‌مریكا و دوژمنانى تر بوه‌ستنه‌وه‌
خامه‌نه‌یى نه‌ته‌وه‌ى موسڵمانان هان ده‌دات یه‌ك بگرن و ئه‌مریكا به‌ " شه‌لاتى " ناوده‌بات
کوردستان TV
100%

خامه‌نه‌یى موسڵمانان هان ده‌دات یه‌ك بگرن دژى وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا .

به‌پێى هه‌واڵێكى ڕۆیته‌رز، ئه‌مڕۆ كه‌ ئه‌مڕۆ پینجشه‌ممه‌ 26ـى نیسانى 2018 بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ ئایه‌تولله‌ عه‌لی خامه‌نه‌یى ڕابه‌رى باڵاى كۆمارى ئیسڵامى ئێران له‌ ته‌له‌فزیۆنى ناوخۆى ئێران ڕاگه‌یه‌ندراوێكى بڵاوكرده‌وه‌ و وتى: تاران هه‌رگیز ئامانجى خۆى بۆ دوژمنى سه‌رسه‌ختى " شه‌لاتى" ئاشكرا ناكات. 

خامه‌نه‌یى هه‌روه‌ها وتى " نه‌ته‌وه‌ى ئێران به‌ سه‌ركه‌وتوویى به‌رگریى له‌ خۆى كردووه‌ دژ به‌ كار و هه‌وڵه‌ دوژمنایه‌تیه‌كانى ئه‌مریكا و ئه‌و وڵاتانه‌ى كه‌ فیز به‌ تواناوه‌ لێ ده‌ده‌ن، و ئێمه‌ به‌ره‌وام ده‌بین له‌ به‌رگرى كردن، خامه‌نه‌یى ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا و وتى ده‌بێت هه‌موو نه‌ته‌وه‌ى موسڵمانان یه‌كگرتووبن و دژى ئه‌مریكا و دوژمنانى تر بوه‌ستنه‌وه‌.


وه‌رگێڕانی/ سیروان عه‌زیز 
 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.