Erbil 22°C دووشەممە 23 ئەیلوول 23:24

پیاو یان ئافره‌ت کامیان خێراترن له‌ بیرکردنه‌وه‌؟

مێشكی پیاوه‌كان ژماره‌یه‌كی زۆری له‌ شانه‌كانی گرژی تێداییه‌
کوردستان TV
100%

له‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كه‌له‌ زانكۆی كالیفۆرنیای ئه‌مریكی ئه‌نجامدراوه‌ ده‌ریخستووه‌ كه‌ ره‌گه‌زی مێینه‌ زۆر زیاتر چالاكترن له‌ ره‌گه‌زی نێریینه‌.

له‌ لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا سروشتی كاری مێشكی له‌ نێوان هه‌ردوو ره‌گه‌زه‌كه‌دا ئه‌نجامداوه‌ تییایدا (45) پیاو  و (59) ئافره‌ت  هه‌ردوو ره‌گه‌زه‌كه‌ یه‌ك كاریان كردووه‌ ، له‌كۆتاییدا ئه‌نجامه‌كه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ئافره‌تان زۆر زیركتر و خێراتر كێشه‌كه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن له‌ پیاوه‌كان له‌ به‌كار هێنانی مێشكیان.

زانایان ده‌ڵێن: مێشكی پیاوه‌كان ژماره‌یه‌كی زۆری له‌ شانه‌كانی گرژی تێداییه‌ به‌ڵام مێشكی ئافره‌تان سیفه‌تی به‌ستنه‌وه‌ی له‌ نێوان ئه‌م شانانه‌ هه‌یه‌ ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی خێراتر بیر بكاته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌/ حه‌یاتك

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.