Erbil 5°C یەکشەممە 26 کانوونی دووەم 09:15

مه‌سرور بارزانی: به‌هۆی خیانه‌تی چه‌ند که‌سێک ئه‌و ئه‌نجامه‌ی چاوه‌ڕێی بووین تا ئێستا نه‌هاتۆته‌ دی

لایه‌ن هه‌بووه‌ خه‌ڵكی هانداوه‌ بچنه‌ نێو رێزه‌كانی داعش و ئێشتاش داوای ده‌نگی ئێوه‌ ده‌كه‌ن
کوردستان TV
#7
100%

مه‌سرور بارزانی رایده‌گه‌ێنێ، ئه‌و كه‌سانه‌ی پشتگیری له‌ ریفراندۆم ناكه‌ن، له‌به‌غداش پشتگیری له‌ مافه‌كانی گه‌لی كورد ناكه‌ن و به‌هۆی خیانه‌تی چه‌ند كه‌سێكیشه‌وه‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی چاوه‌ڕێی بووین تا ئێستا نه‌هاتۆته‌ دی.

مه‌سرور بارزانی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی له‌ گه‌ڵ قوتابیان و لاوان و ئافره‌تان بۆ پشتگیریكردن  له‌ لیستی 184ی پارتی و كاندیدانی پارتی بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق راگه‌یاند: لایه‌ن هه‌بووه‌ خه‌ڵكی هانداوه‌ بچنه‌ نێو رێزه‌كانی داعش و ئێستاش داوای ده‌نگی ئێوه‌ ده‌كه‌ن.

هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌و كه‌سانه‌ی پشتگیری له‌ ریفراندۆم ناكه‌ن، له‌به‌غداش پشتگیری له‌ مافه‌كانی گه‌لی كورد ناكه‌ن.

گوتیشی: به‌هۆی خیانه‌تی چه‌ند كه‌سێك ئه‌و ئه‌نجامه‌ی چاوه‌ڕێی بووین تا ئێستا نه‌هاتۆته‌ دی.

راشیگه‌یاند: ته‌نها پارتی ده‌توانێ پارێزگاری له‌ مافه‌ ره‌واكانی گه‌لی كورد بكات، چونكه‌ لایه‌ن هه‌بووه‌ سه‌ردانی به‌غدای كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌ی ئێوه‌ ببڕێت.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.