به‌به‌شداری زیاتر له ( 40 ) هه‌زار كه‌س له نێوانیاندا ( 15 ) هه‌زار سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاتان و ( 300 ) سه‌رۆك شاره‌وانی و به ده‌یان چالاكوانی بواری ژینگه ، كۆربه‌ندی جیهانی ئاو له پایته‌ختی بهرازیا ده‌ستی پێكرد .
له‌م كۆربه‌نده جیهانییه‌دا پسپۆران كێشه‌ی كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاو و چۆنییه‌تی هۆشیاركردنه‌وه‌ی دانیشتوانیان له باره‌ی ئه‌و سامانه به نرخه كه له‌به‌ر ده‌م هه‌ره‌شه‌ی كه‌مبوونه‌وه دایه تاوتوێكرد و هه‌ولیانداوه بگه‌نه كۆده‌نگییه‌ك سه‌باره‌ت به سه‌رنج خستنه سه‌ر ژماره‌یه‌ك رێگا و ته‌كنۆلۆژیای نوێ له سیسته‌می ئاودێری و كشتوكالدا .
ئاماده‌بووانی كۆبه‌نده به گشتی جەختیان كردەوە كە پێویستە ڕێوشوێنی نوێ بگیرێتەبەر لەشێوازەكانی كشتوكاڵ و بەرهەمهێنانی كێڵگەیی بۆ دەربازبوون یان ڕامكردنی ئەو قەیرانی ئاوەی چاوەڕێ دەكرێ لەچەند دەیەی داهاتوودا زۆربەی وڵاتانی جیهان بە دەستییەوە گیرۆدە ببن ، پسپۆران كۆك بوون لەسەر ئەوەی كە تەكنەلۆژیای نوێ یارمەتییەكی باش پێشكەش دەكات بۆ سیستەمی ئاودێری لەوانەش ڕێگەكانی بارانی دەستكردو سوود وەرگرتن لەمانگە دەستكردەكان كە پەیوەست دەكرێن بەئامێرەكانی كشتوكاڵەوە بەمەبەستی سوود وەرگرتن لەهەموو تنۆكە ئاوێك و بەفیڕۆ نەدانی لە كاتی كشتوكاڵ كردن‌دا .
سەرۆكی پەیمانگای نیشتمانی بۆ توێژینەوەی كشتوكاڵ لە بەرازیل " ماوریسیۆ لۆپیس " ئاشكرایده‌كات ئەوان وەك حكومەت و وەك لێپسراوانی ناوەندە كشتوكاڵییەكان دەیانەوێت بڕی بەكارهێنانی ئاو لە بواری كشتوكاڵدا كەمتر بكەنەوەو جۆرە ڕووەكێك گەشە پێبدەن كە پێویستیی بەكەمترین بڕی ئاو بێت ،وتیشی، ئەوان سەرگەرمی ئەوەن كە سوود لە ئاوی سەوزیش وەربگرن، كە مەبەست لێی ئاوی ناو دارستان و ئاوی زۆنگاوەكانە .
جێی باسه لەساڵی (2050) دا كەم ئاویی هەڕەشە لەپێنج ملیار كەسی دانیشتووی جیهان دەكات و ئەو كاتیش ئاو نرخی ئاڵتوونی شین دەكات .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.