Erbil 28°C دووشەممە 23 ئەیلوول 21:21

سویسرا پشتراستی دەکاتەوە که‌ سووریا ماددەی قەدەغەکراو هاوردە دەکات

بەگوێرەی هەواڵێکی کەناڵی ( RTS) سویسری
کوردستان TV
100%


کۆمپانییەکی سویسری رایگەیاند کە بە مۆڵەتی دەسەڵاتدارانی سووریا، پێنج تۆن گازی ئایزۆپرۆپانۆلی هەناردەی سووریا کردووە کە گازی سارینی پێ دروستدەکرێت.

بەگوێرەی هەواڵێکی کەناڵی ( RTS) سویسری، لە مایسی 2014، دوای شەش مانگ لە لەناوبردنی 133 تۆن گازی ئایزۆپرۆپانۆڵ لە لایەن رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی، کۆمپانیایەکی سویسری ئەو گازەی هەناردەی سووریا کردووە.

لە هەواڵەکە ئاماژە بەوە کراوە کە سویسرا پشتراستی کردووەتەوە کە سووریا ماددەی قەدەغەکراو هاوردە دەکات.

لە هەواڵەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە کە ماددەکە بۆ کۆمپانیایەکی کەرتی تایبەت بووە کە دەرمان بەهەم دەهێنێت و هیچ پەیوەندییەکی بە رژێمی سووریا نەبووە.

هاوکات ئاماژە بەوەشکراوە ئەورووپا دژی بەکارهێنانی چەکی کیمیاییە کەچی لە ساڵی 2014 هیچ رێگرییەکی لە هاوردەکردنی ئەو گازە نەکردووە لە لایەن سووریاوە.

سه‌رچاوه‌: ئه‌نادۆڵ

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.