Erbil 23°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 02:11

له‌سه‌ر ناو زڕاندن به‌هێزى پێشمه‌رگه‌ په‌رله‌مانتارێکى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ڕووبه‌رووى دادگا ده‌کرێته‌وه‌

پێشمه‌رگه‌ به‌هۆكارى ئه‌نفالى كوردان ده‌زانێـت
کوردستان TV
100%

مه‌حمود ڕه‌زا په‌رله‌مانتار و كاندیدى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ، هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان به‌هۆكارى ئه‌نفال ده‌زانێـت كه‌ڕژێمى ڕوخاوى به‌عس به‌چه‌ند قۆناغێك هێرشى كرده‌ سه‌ر ناوچه‌كانى كوردستان تێیدا هه‌زاران خێزان و ڕۆله‌ى كوردستانى به‌ناحه‌ق و زوڵم شه‌هید كران ، وه‌ كاندیده‌كه‌ى گۆڕان ڕاشیگه‌یاندووه‌ ،  پارتى دیموكراتى كوردستان هێزه‌كانى  تیرۆرستانى داعشى هێناوه‌ و داڵده‌ی داون ، له‌سه‌ر ئه‌و ته‌شهیر و لێدوانه‌ ناڕاسته‌كانى ، دكتۆر محه‌مه‌د شاكر  كاندیدى پارتى دیموكراتى كوردستان ژماره‌ 13 له‌لیستى 184 له‌لێدوانى بۆ ماڵپه‌رى كوردستان تى ڤى ڕایگه‌یاند  له‌دادگاى به‌رایی هه‌ولێر سكاڵاى یاسایمان  له‌سه‌ر په‌رله‌مانتار و كاندیده‌كه‌ى گۆڕان تۆمار كرد، ڕایده‌گه‌یه‌نێت به‌یاسا ناوبراو ڕووبه‌رووى دادگا ده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌سه‌ر تۆمه‌ت و ته‌شهیر و قسه‌ و لێدوانه‌كانى له‌سه‌ر ته‌شهیر كردن به‌هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان ، هێزێك پارێزه‌ری كۆی ده‌ستكه‌وته‌كانى كوردستان بێت ته‌هشیر كردن به‌م هێزه‌ قابیلى قه‌بوڵ كردن نیه‌ .

وه‌ناوبراو ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت پارتى دیموكراتى كوردستان هێزێك كه‌پارێزه‌ری خاكى كوردستان و تێك شكێنه‌ری هێزى تیرۆرستى داعش بووه‌ ، وه‌ڕوبه‌رووی ئه‌و هێزه‌ بووه‌ته‌وه‌ له‌و كاته‌ى به‌هێز بووه‌ و وه‌ تاشكانیان و وه‌كۆتایی هاتنیان قاره‌مانانه‌  له‌به‌رده‌م ئه‌و هێزه‌ تیرۆرستیه‌ وه‌ستاوه‌ته‌وه‌ و خاكى كوردستانى پاراستووه‌ له‌و هێزه‌ ، بۆیه‌  كاندیده‌كه‌ى گۆڕان له‌سه‌ر ته‌شهیرو قسه‌ ناڕاست و بوختانه‌كانى  به‌یاسا ڕووبه‌رووى ده‌بینه‌وه‌

ئاماده‌كردن : شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.