به‌ڕێوەبه‌ری گشتیی بازرگانیی هه‌رێمی كوردستان گوتی، بڕیاره سبه‌ی ده‌ست به دابه‌شكردنی پاره‌ی جووتیارانی هه‌ولێر بكرێت، كه بڕی 41 ملیار دیناره .
حكوومه‌تی عێراق تاوه‌كو ئێستا پاره‌ی ساڵه‌كانی 2014 و 2015 و 2016 و 2017ی جووتیارانی هه‌رێمی كوردستانی به ته‌واوی خه‌رج نه‌كردووه، كه زیاتر له600 ملیار دینار ده‌بێت و ئێستا بڕیاری داوه به نیوه‌قیمه‌ت ئه‌و گه‌نمه‌ی جووتیاران حیساب بكات.
نه‌وزاد ئه‌دهه‌م، به‌ڕێوەبه‌ری گشتیی بازرگانیی هه‌رێمی كوردستان، ڕايگه‌یاند: "بڕیاره سبه‌ی پاره‌ی جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان كه بڕی 42 ملیار دیناره، دابه‌ش بكرێت، چونكه له ماوه‌ی ڕابردوودا پاره‌ی جووتیارانی دهۆك و سلێمانی دابه‌ش كراوه، كه 11 ملیاری هی ساڵی ڕابردووه و 30 ملیار دیناریشی هی ساڵی 2016یه، كه ئه‌مه‌ش 12%ی پاره‌ی جووتیارانه ده‌درێت و ئه‌وه‌ی دیكەیشی لای حكوومه‌تی عێراق ماوه."
نه‌وزاد ئه‌دهه‌م گوتیشی: "حكوومه‌تی عێراق بۆ ئه‌و پاره‌ی ماوه هه‌ر تۆنێك گه‌نمی به 348 هه‌زار و750 دیناری حیساب كردووه، كه ده‌كاته نیوه‌قیمه‌ت، ئێمه‌ش به نووسراوی فه‌رمی حكوومه‌تی عێراقمان له‌وه ئاگادار كردووەته‌وه و دوێنێ وه‌زیری پلاندانان خۆی قسه‌ی له‌گه‌ڵیان كرد، ئه‌وانیش باس له‌وه ده‌كه‌ن له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق پاره‌كه‌یان كه‌م كردووەته‌وه، كه زیاتر له600 ملیار دیناری جووتیارانه و هی چوار ساڵی ڕابردووە."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.