گوته‌بێژى حاكمى ویلایه‌تی نه‌نگرهار به ئاژانسى "ڕۆیته‌رز"ى راگه‌یاندووه، كه چه‌كدارانى تیرۆریستى "داعش" له ناوچه‌ى چیبرهارى ئه‌فغانستان، سه‌رى سێ برایان له لاشه‌كه‌یان جیاكردووته‌وه، كه هه‌رسێكیان له بوارى پزیشكیدا كاریان ده‌كرد.
عه‌تاڵڵا خۆجییانى، گوته‌بێژى حاكمى ویلایه‌تی نه‌نگرهار بۆ ئاژانسه‌كه ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه، كه پار سال به هه‌مان شێوه، چه‌كدارانى داعش باوكى هه‌رسێ براكه‌ى سه‌ڕ بریبوو، كه ئه‌ویش وه‌ك هه‌رسێ كوره‌كه‌ى كارى پزیشكى ده‌كرد، به‌لام تاكو ئێستا نازانرێت به چ هۆكارێك داعش ئه‌و كاره‌ى له‌گه‌ل ئه‌و بنه‌ماله‌یه‌دا ئه‌نجام داوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.