له دوورگه‌ی " ریۆگین " له وڵاتی ئه‌ڵمانیا گه‌نجینه‌یه‌كی كۆن دۆزراوه‌ته‌وه كه مێژووه‌كه‌ی بۆ سه‌رده‌می یه‌كێك له پاشا كۆنه‌كانی ئه‌م وڵاته ده‌گه‌رێته‌وه و به سه‌دان پارچه‌ی به نرخ و گرانبه‌ها له خۆ ده‌گرێت .
دورگه‌ی ریۆگین كه ئه‌م گه‌نجینه‌یه‌ی تێدا دۆزراوه‌ته‌وه، ده‌كه‌وێته نێوان ده‌ریای به‌لتیك له نزیك كه‌ناره‌كانی ئه‌ڵمانیا و روبه‌ره‌كه‌ی نزیكه‌ی ( 400 ) مه‌تر ده‌بێت و نزیكه‌ی 600 پارچه كانزای به نرخ و گرانبه‌های تێدا دۆزراوه‌ته‌وه كه مێژووه‌كه‌یان بۆ سه‌رده‌می مه‌لیك ( هارالدی یه‌كه‌م ) ده‌گه‌رێته‌وه كه له نێوان ساڵه‌كانی ( 910 بۆ 987 ) ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م وڵاته‌ی به‌ده‌سته‌وه بووه .
پسپۆرانی بواری گه‌نجینه ئاشكرایان كردووه ،ئه‌م گه‌نجینه‌یه تایبه‌ته به مه‌لیك ( هارالدی یه‌كه‌م ) له‌م كاته‌ی بۆ باكووری خۆرهه‌ڵاتی ئه‌ڵمانیا رایكردووه ،ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هاتووه كه ( سفینی یه‌كه‌م) ی كوری كوده‌تای به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یدا كردووه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.