به‌بڕیاری نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان ، بڕی دوو ملیار دینار بۆ وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان زیاد كرا ، به‌مه‌به‌ستى باش كردنى موچه‌ى پاسه‌وانان و ده‌ستكارى لهپاشهكهوتى موچه‌یان .
سه‌رچاوه‌یه‌كى تایبه‌ت له‌وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمى كوردستان به‌مالپه‌رى كوردستان تى ڤى راگه‌یاند : زیاد كردنى موچه‌ى پاسه‌وانانى وه‌زاره‌تى ناوخۆی هه‌رێم له‌سه‌ر ئه‌و داوایه‌ى پاسه‌وانان دێت ، كه‌ئاراسته‌ى حكومه‌تیان كردبوو به‌مه‌به‌ستى باشتركردنى باری بژێوى ژیانیان ، له‌ده‌ست كارى كردنى پاشه‌كه‌وتى موچه‌كه‌یان ، بهبریارێكى سه‌رۆكى حكومه‌ت بڕیاردرا له‌سه‌ر باشتر كردنى موچه‌ى پاسه‌وانان ، ئه‌میش به‌زیاد كردنى دوو ملیار دینار كه‌به‌سه‌ر موچه‌ى پاسه‌وانان دابه‌ش ده‌كرێت له‌پێناو موچه‌یه‌كى باشتر .
بڕی دوو ملیار دینار بۆ موچه‌ى پاسه‌وانانى وه‌زاره‌تى ناوخۆ زیاد کرا
به‌بریارى نێچیرڤان بارزانى بریارى ده‌ستكارى لهپاشهكهوتى موچه‌ى پاسه‌وانان درا له‌باش كردنى
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.