Erbil 8°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 03:47

چه‌کدارانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ به‌غدا ده‌ستیان به‌ خۆپیشاندان کرد

ئه‌گه‌ر داواكارییه‌كان جێبه‌جێ نه‌كرێن گردبوونه‌وه‌كانیان فراوانتر ده‌كه‌ن
کوردستان TV
100%

ژماره‌یه‌ك له‌ چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی و خانه‌واده‌كانیان له‌ گۆڕه‌پانی تابقه‌ین له‌ به‌رده‌م ده‌روازه‌ی ناوچه‌ی سه‌وز له‌ ناوه‌راستی شاری به‌غدا گردبوونه‌وه‌و داوای مافه‌كانیان له‌ حكومه‌تی عێراق كرد..

چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ گردبوونه‌وه‌كه‌ داواكار بوون یاسای خانه‌نشینكردنییان كارا بكرێته‌وه‌.

له‌ هه‌مانكاتیشدا هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان له‌لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان كردووه‌، ئه‌گه‌ر داواكارییه‌كان جێبه‌جێ نه‌كرێن، گردبوونه‌وه‌كانیان فراوانتر ده‌كه‌ن.

ئاماده‌كردنی: رزگار

سه‌رچاوه‌ سۆمه‌رییه‌ نیوز

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.