Erbil 29°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 19:42

سیمیۆنى : کۆستا له‌گه‌لمان به‌شدارنابێت له‌یاریمان له‌به‌رامبه‌ر ئارسناڵ

له‌سێ یاری داهاتووى خولی پله‌یه‌كى ئیسپانیا كۆستا به‌شدار نابێت له‌گه‌ل یانه‌كه‌ى
کوردستان TV
100%


 سیمیۆنى راهێنه‌رى یانه‌ى ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید ، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ له‌به‌رده‌م ڕۆژنامه‌نووسان له‌كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا به‌ر له‌یاری سبه‌ى شه‌ویان له‌به‌رامبه‌ر ریال بێتس ،  له‌سه‌ر پێكانى كۆستا قسه‌ى كرد ، به‌شێوه‌ی فه‌رمى به‌شدارنه‌بوونى ئه‌ستێره‌ى یانه‌كه‌ى له‌یاریان له‌به‌رامبه‌ر ئارسنال راگه‌یاند له‌یاری چوون له‌قۆناغى پێش كۆتایی خولى ئه‌وروپا كه‌پێنج شه‌ممه‌ى داهاتوو 26-4-2018 به‌ڕێوه‌ده‌چێت 
به‌شدار نه‌بوونى كۆستا له‌م یاریه‌دا به‌هۆى ئه‌و پێكانه‌یه‌ كه‌دووچارى بووه‌  ، وه‌ ناوبراو ناتوانێ یاری بكات له‌یاریه‌كانى داهاتوو له‌خولی ئیسپانیا له‌به‌رامبه‌ر یانه‌كانى لیڤانتى ، ریال سۆسیداد ، وه‌له‌به‌رامبه‌ر  ریال بێتس ناتوانێ یاری بكات كه‌سبه‌ى یه‌ك شه‌ممه‌ كاتژمێر 9:45 شه‌و به‌كاتى هه‌ولێر له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یاریه‌كانى گه‌ڕى سی و چوارى خولى پله‌یه‌كى ئیسپانیا میواندارى بێتس ده‌كات
 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.