له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێندراو به ئۆتۆمبێلێكدا له سه‌ر رێگای كه‌ركووك-سه‌ڵاحه‌دین دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و دووی دیكه‌یش بریندار بوون.
ئه‌فراسیاو كامیل ،به‌رپرسی به‌شی راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی كهركهووك راگه‌یاند: له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك كه پێشتر له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه چێندرابوو به ئۆتۆمبێلێكدا له نزیك گوندی مربات له سه‌ر رێگای كه‌ركووك-سه‌ڵاحه‌دین دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و دووی دیكه‌یش بریندار بوون.
كامیل ئاماژه‌ی به‌وه دا كه دواتر هێزه ئه‌منییه‌كان گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و دوای لێكۆڵینه‌وه به دواداچوون له نزیك ئه‌و شوێنه دوو بۆمبی چێندراوی دیكه‌یشیان ده‌ستنیشان كردووه و به كۆنتڕۆڵ له دووره‌وه ته‌قاندوویاننه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.