نوێنهریكی كورد له به‌غدا رایده‌گه‌ێنێ، مووچه‌ی مانگی شوباتی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان به‌منزیكانه دابه‌شده‌كرێت.
ماجید شنگالی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌مڕۆ شه‌ممه به سۆمه‌رییه نیوزی راگه‌یاندووه: به‌م نزیكانه مووچه‌ی مانگی شوباتی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان به پێی سیسته‌می نوێی مووچه خه‌رجده‌كرێت.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه به‌غدا ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستانی ده‌كات، له‌گه‌ڵ داهاتی ناوخۆ كۆدهكرێتهوهو مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی لێده‌درێت.
هه‌روه‌ها گوتیشی: ئه‌گه‌ر له مانگه‌كانی داهاتوو چاكسازی نوێ بكرێت، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه مووچه‌خۆران مووچه‌ی ته‌واو وه‌ربگرن و كۆتایی به سیسته‌می پاشه‌كه‌وت بهێنرێت.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.