سه‌ركرده‌یه‌كی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان رایده‌گه‌ێنێ، پێشمه‌رگه نابێ له هه‌ڕه‌شه‌ی فس‌فس پاڵه‌وانه‌كانی ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر بترسێت كه نه‌ك هه‌ر كه‌ركووكیان دا به ده‌سته‌وه، به‌ڵكو شه‌ڕواڵ و پێڵاوه‌كانی خۆشیان جێهێشت له ترسی حه‌شدی شه‌عبی.
عه‌بدوڵڵای كوێخا موباره‌ك، لێپرسراوی مه‌كۆی چه‌مچه‌ماڵی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (فه‌یسبووك)دا نووسیویه‌تی : ئه‌فسه‌رێك له سنووری چه‌مچه‌ماڵ به پله‌ی لیوا، هه‌ڕه‌شه‌ی سزادانی ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی كردووه كه ده‌نگ به لیسته‌كه‌ی یه‌كێتی ناده‌ن.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێ: پێشمه‌رگه ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه بێت و له مانای ناوه‌كه‌ی خۆی تێ بگات، نابێ له هه‌ڕه‌شه‌ی فس‌فس پاڵه‌وانه‌كانی ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر بترسێت كه نه‌ك هه‌ر كه‌ركووكیان دا به ده‌سته‌وه، به‌ڵكو شه‌رواڵ و پێڵاوه‌كانی خۆشیان جێهێشت له ترسی حه‌شدی شه‌عبی.
ده‌شڵێ: ئه‌و جۆره ئه‌فسه‌رانه له بری خولی ئه‌كادیمی و سه‌ربازی، به ماستاوچێتی و شتی دیكه، به‌و پله‌یه گه‌یشتوون.
جهختیشیكردۆتهوه كه پێشمه‌رگه نابێ پشتیوانی له‌وانه بكات كه به هه‌ڵه‌ی سیاسی و خیانه‌ت پێشمه‌رگه‌یان شكست پێ هێنا و شكۆی به‌رزیان شكاند.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.