ماڵپه‌ری چاو‌دێر، كه له‌سه‌ر مه‌لا به‌ختیار هه‌ژماركراوه بابه‌تێكی بڵاوكردۆته‌وه‌و رایده‌گه‌ێنێ، به‌رهه‌م ساڵح و به‌شێكی هاودیده‌كانیان به‌ئاشكرا دوژمنایه‌تی یه‌كێتی ده‌كه‌ن، ماوه‌ته‌وه موڵك‌و ماڵی یه‌كێتییان لێبسه‌ندرێته‌وه. تائێستا ئه‌و بڕیاره به‌رامبه‌ر به یه‌ك كه‌سیش جێبه‌جێ نه‌كراوه.
ئازاد عه‌لی، له ماڵپه‌ری چاو‌دێر-ی سه‌ر به مه‌لا به‌ختیار له بابه‌تێكیدا نووسیویه‌تی: نه‌یارانی یه‌كێتی، به‌تایبه‌ت سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی كه مه‌به‌ستی (به‌رهه‌م ساڵح)ه و به‌شێكی (هاودیده‌كان)یان‌و میدیاكانیان بێ درێغ نه‌ك دژایه‌تی، به‌ڵكو دوژمنایه‌تی یه‌كێتیش ده‌كه‌ن. دوژمنایه‌تیه‌كه گه‌یشتۆته راده‌ی ئه‌م تومه‌تانه: جه‌رده، كۆمپانیاكانی مافیا، حزب‌و خزمی پاوانخواز، دژایه‌تی دیموكراسی، ته‌زویركردنی هه‌ڵبژاردن، تۆقاندنی رای گشتی، دزینی موڵكی گشتی، له‌به‌رامبه‌ر دوژمن‌دا ترسنۆكی‌و له‌ناو گه‌لدا فرعه‌ون.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێ: له‌و ماوه‌یه‌دا، جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی نیگه‌ران بون له‌وه‌ی، جیابونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی‌و ده‌ستكێشه‌كانیان له‌ناو یه‌كێتی، به‌پێی نه‌خشه به‌گه‌رمی خه‌ریكی بنكۆڵ كردنی یه‌كێتی بوون. مه‌كته‌بی سیاسی‌یان ناچار كرد كه‌وا بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌ندامه دووزه‌ردێنه‌كان بدات كه له لیستی هاوپه‌یمانیدان‌و خۆشیان به یه‌كێتی ده‌زانی. ماوه‌ته‌وه موڵك‌و ماڵی یه‌كێتییان لێبسه‌ندرێته‌وه. تائێستا ئه‌و بڕیاره به‌رامبه‌ر به یه‌ك كه‌سیش جێبه‌جێ نه‌كراوه.
نووسه‌ر له بابه‌ته‌كه‌یدا جه‌ختیشیكردۆته‌وه ،یه‌كێتی، یان ده‌بێ دۆخی زۆر باش بێ (كه وا نییه) كه ئاوها بێباكه له وه‌ڵامدانه‌وه. یاخود خراپ له كاریگه‌ری نه‌یارانی تێگه‌یشتووه. یان پیلانێك هه‌یه یه‌كێتیه‌كان بێده‌نگ‌و بێهه‌ڵوێست بكرێن له‌به‌رامبه‌ر دوژمنایه‌تی كردن‌دا. هه‌ركام له‌و سێ ئه‌گه‌ره بێ، بۆ چاره‌نوسی هه‌ڵبژاردن‌و پێگه‌ی یه‌كێتی بێهه‌ڵوێستی مه‌ترسیداره.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.